دەنگ نێت
هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی دروستکردنی لەمپەرێک (تاسە) لە سەر رێگای سەرەکی کەلار- دەربەندیخان رونکردنەوە دەدات و دەڵێت: هەرچەندە لەمپەر لەسەر رێگای سەرەکی دروست ناکرێت، بەڵام لەبەر خەڵکی گوندی تازەدێ کردومانە.
له نێو گوندى تازه‌دێى سه‌ر بە قه‌زاى كه‌لار له‌مپه‌رێکی (تاسه) هاتوچۆ دروست كراوه، ئەگەرچی رێگاکە رێگایەکی سەرەکییە و کەلار بە دەربەندیخانەوە دەبەستێتەوە، ئەمەش تێبینی لای بەشێک لە شۆفێران دروست کردوە.
لەمبارەیەوە وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان، سامان عه‌لى، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئەو لەمپەرە ئێمە دروستمان كردوه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هاوڵاتیانى لادێكه داوایان كردوه و ره‌زامه‌ندى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى رێگاوبان و قایمقامیهتیشیان بۆ هێنابوین، دواى ئه‌وه دروستمان كردوه له‌سه‌ر بودجه‌ى خۆیان.
وتیشى: راسته وه‌ك رێگاى ده‌ره‌وه نابێت تاسەى له‌سه‌ر بێت، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى نزیكه‌ى 10 هاوڵاتى گوندەکە به روداوى هاتوچۆ لەو رێگایە بونەتە قوربانی، ناچاربوین دروستى بكه‌ین.
لایخۆشیەوە، سه‌باح جاف، ئه‌نجومه‌نى گوندى تازه‌دێ، له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتی: ماوه‌ى 10 ساڵى ئێمه داواكاریمان داوه به به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان به‌مه‌به‌ستى دروست كردنى ئه‌و تاسانه، چونکە 175 ماڵ له لادێكه‌دا هه‌یه و مناڵى تێدایه و تاوه‌كو ئێستا 10 بۆ 15 هاوڵاتیمان به‌هۆى تیژ ره‌وی و روداوى هاتوچۆوه بونەتە قوربانی.
ده‌شڵێت: به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆ بودجه‌یان نه‌بو و له سه‌ر پاره‌ى هاوڵاتیانى لادێكه لەمپەرەکە دروستكراوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان