
دەنگ نێت
کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی رێگای کەلار- دەربەندیخان جارێکی دیکە هۆشداری لە راوەستانی کارەکانیان دەدات و دەڵێت: لە سەری مانگەوە بڕەپارەکەمان زیاد نەکەن، کارەکانمان رادەگرین.
عوسمان حەمە سەعید، خاوەنی کۆمپانیای بێشکانی جێبەجێکاری پڕۆژەی دوسایدیی رێگای کەلار- دەربەندیخان، دوای دەست پێکردنەوەی کارەکانیان، بۆ رادیۆی دەنگ دەڵێت: تاوەکو ئێستا ٤ سولفەی ٢٠٠ ملیۆن دیناریمان بۆ خەرج کراوە، بەڵام ئەمە شایستەی دارایی پارساڵی خۆمانە کە زیاتر لە یەک ملیارمان لای حکومەتە.
وتیشی: بەمجۆرە ناتوانین درێژە بەکارکردن بدەین، رێگاکە پێویستی بە ١٠٠ ملیۆن دینارە بۆ رۆژێکی کارکردن نەوەک هەفتەی ٢٠٠ ملیۆن، ئێمە چیتر بەوە رازی نابین و پڕۆژەکە دەچێتە هەندێک قۆناغی دیکەوە.
هاوکات باسی لەوەکرد بەکۆتایی هاتنی ئەم مانگە، چیتر بەردوام نابن لە کارکردن ئەگەر مانگانە سێ ملیار دیناریان بۆ خەرج نەکرێت، وتی: “ئەمەشمان بە بانکی سلێمانیش وتوە”.
پرۆژەی دوسایدی رێگای کەلار- دەربەندیخان، پاش وەستانی لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە، بە دەستپێشخەریی ئەندامانی پارلەمان و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، کۆمپانیای جێبەجێکار لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستی بەکارکردن کردەوە، بەو مەرجەی هەفتەی ٢٠٠ ملیۆن دیناریان بۆ خەرج بکرێت بە مەبەستی پاکتاوکردنی ئەو قەرز و شایستەیانەی کۆمپانیاکە هەیەتی لەسەر حکومەت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان: پرۆژەی رێگای گوندی سەید خەلیل لەسەر بودجەی ئێمە نییە
-
-
هەواڵلهمساڵدا 179 راوچی لە گەرمیان دهستگیركراون
-
-
هەواڵئەو کۆمپانیایەی جلی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکەی کەلار دروستکردوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵلە قوتابخانەیەکی کەلار جلی "کوالێتی خراپ" دەدرێتە قوتابی
-
-
هەواڵخاوهنى نوسینگهیهكى خانوبهره: بوارى خانوبهره لهگهرمیان زۆر سست بوه
-
زۆرترین بینراوەکان