دهنگ نێت
ویلایهته یهكگرتوهكانى ئهمریكا، (ئێرڤن هیکس جونیەر) وهكو كونوسڵی نوێی خۆی له ههولێر دیاریی كرد و لهم مانگهدا دهستبهكار دهبێت.
بهرپێی راگهیهنراوێك كه له پهیجی كونسوڵخانهى ویلایهته یهكگرتوهكانى ئهمریكا له ههولێر بڵاوكراوهتهوه، ئێرڤن هیکس جونیەر دوای تەواوکردنی راژەکەی وەك راوێژکاری باڵا لە نوسینگەی نێودەوڵەتیی تایبەت بە کاروباری مادەی هۆشبەر و چەسپاندنی یاسا، دانوستانکاری سەرەکی لە نوسینگەی کاروباری سیاسی و سەربازی لە ئۆفیسی ئاسایش و رێکەوتن و هەروەها راوێژکاری سیاسەتی دەرەوە بۆ هێزی هاوبەشیی سەربازی لە ناوچەی قۆچی ئەفریقا کە بنکەکەی لە وڵاتی جیبوتیە، پەیوەندی دەکات بە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر.
لهبارهى ئهزمونى كاری پێشوتریشیهوه، ئاماژهى بهوهداوه هیکس وەك نەوەی دووەمی ئەندامانی پیشەیی ڕاژەی باڵای جێبەجێکردن (لقی جێبەجێکار لە کەرتی حکومی) جێگری باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی بەمریکا بووە لە نواکشۆتی پایتەختی مۆریتانیا و لە واشنتۆنی پایتەختیش لە ئۆفیسی سیاسەتی بەڕێوەبردن کاریکردوە و هەروەها راوێژکاری باڵا بوە بۆ کاروباری رێکخستنەوەی هەیکەلی ئیداری و نوێکاریی و بەڕێوەبردن بە شێوەیەکی جوڵاو و لە رێیەوە پشتیوانی ئەو نێردە دیپلۆماسیانەی ئەمریکای لە ڕۆژئاوای قاڕەی ئەفریقا کردووە کە بەشداربوون لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای ئیبۆلا.
پێشتریش لە ژمارەیەک ئاژانسی ناحکومی کاریکردووە لەوانە: پەیمانگای ئەمریکی ئەفریقی، کارسازانی نێودەوڵەتی و پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕیی تایبەت بە سەرکردایەتیکردن لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و باشوری ئەفریقا. هەرەوەها وەک بەڕێوەبەر لە کۆمپانیای جهنەڕەڵ مۆتۆرز لە بەشی کاروباری کۆمپانیاکە لە ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریکردوە.
ئهوهشیخستوهتهڕو كه هیکس بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە زانکۆی جۆرج واشینگتۆن بەدەستهێناوە کە تیایدا لە کاروباری نێودەوڵەتی و دیراساتی ئەفریقی پسپۆڕیی وردی وەرگرتووە و ماستەری هەیە لە یاسا و دیپلۆماسی لە سکوڵی فلێچەر بۆ یاسا و دیپلۆماسی لە زانکۆی تەفتس و هەروەها ماستەری هەیە لە دیراساتی ئاساییشی نەتەوەیی لە کۆلێجی سەربازیی دەریایی لە نیوپۆڕت لە ویلایەتی رۆود ئایلەند.
باس لهوهش دهكات هیکس زمانی فەڕەنسی زۆر بە باشی دەزانێت و هەروەها پرتوگالی و ئەڵمانی و عەرەبی و چینی و ئەمهاریکی خوێندوە.
ههروهك ژمارهیهك خهڵاتى وهگرتوه، لهوانه: یەکەم وەرگری خەڵاتی (ئێدوارد جەی پێرکینز)ـە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢١ دایمەزراندوە و دەدرێت بەو کەسانەی لە پێگەی باڵادا لە بواری هەمەڕەنگی و بەشداریپێکردنی هەمواندا کاردەکەن. هاوكات دو خەڵاتی مۆرەتۆریەسی پلە بەرزکردنەوە و دو و خەڵاتی ئایکاسی وەزارەتی درەوەی بۆ سەرکردایەتیکردنی باڵا و ژمارەیەک خەڵاتی مۆرەتۆریەسی تریشی وەرگرتوە. لە وەزارەتی بەرگرییش خەڵاتی مۆرەتۆریەسی بۆ خزمەتی مەدەنی وەرگرتوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان