
دەنگ نێت
بەڕێوبەری وەبەرهێنانی گەرمیان دەڵێت: پرۆژەی نیشتەجێبونی ئاسکی کفری لە قەزای کفری، تەنها لەنێوان ١٥-٣٠ فۆرمی لێ فرۆشراوە لە کۆی هەزار فۆرم، چالاکوانێکیش دەڵێت: هۆکارەکە گرانی نرخەکەیەتی.
بە وتەی هونەر مەحمود، بەڕێوبەری وەبەرهێنانی گەرمیان؛ کە بۆ رادیۆی دەنگ قسەی کرد، ماوەی ساڵێکە نزیکەی هەزار فۆرمی پرۆژەی یەکەی نیشتەجێبونی ئاسکی کفری دابەش کراوە، بەڵام هاوڵاتیان وەکپێویست بە دەمییەوە نەهاتون و لەکۆی هەزار فۆرم، لەنێوان ١٥-٣٠ فۆرمی گەڕاوەتەوە.
لەبەرامبەردا، عوسمان قەتارچی، چالاکوان لە قەزای کفری، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: خانویەک لەناوەڕاستی کفری نرخی زۆر کەمترە لە خانویەکی ئەو پرۆژەیە، بۆیە خەڵکی کفری بەدەمیەوە ناچن.
پرۆژەکەی یەکەی نیشتەجێبونی ئاسکی کفری، لە هەزار یەکەی نیشتەجێبون پێکدێت و لەلایەن کۆمپانیانی خاکی عەفرینەوە جێبەجێ دەکرێت و نرخی هەر یەکەیەکی لە ٤٩٠٠٠ دۆلارەوە (٤٩٠ گەڵا) دەستپێدەکات بۆ ٥٩٠٠٠ دۆلار (٥٩٠ گەڵا).
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان: پرۆژەی رێگای گوندی سەید خەلیل لەسەر بودجەی ئێمە نییە
-
-
هەواڵلهمساڵدا 179 راوچی لە گەرمیان دهستگیركراون
-
-
هەواڵئەو کۆمپانیایەی جلی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکەی کەلار دروستکردوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵلە قوتابخانەیەکی کەلار جلی "کوالێتی خراپ" دەدرێتە قوتابی
-
-
هەواڵخاوهنى نوسینگهیهكى خانوبهره: بوارى خانوبهره لهگهرمیان زۆر سست بوه
-
زۆرترین بینراوەکان