ده‌نگ نێت ـ تێبین عوسمان
به‌هۆی خراپی تۆڕه‌كانى ئاوه‌وه له‌كه‌لار رۆژانه ٩٠ لیتر ئاو بۆ هه‌ر تاكێك به فیڕۆ ده‌چێت، له كه‌رتى كشتوكاڵیش دا له گه‌رمیان هه‌ر ١٠٠ دۆنمێك زه‌وی ١ ئینج ئاوى به‌سه، كه‌چى ٧ ئینجی پێده‌درێت.
سامان رەحیم، به‌ڕێوبه‌رى ئاوی كه‌لار، لە لێدوانێکیدا بۆ یەکەی چاودێری حکومەتی خۆجێی گەرمیان، دەڵێت: رۆژانه له‌كه‌لار بڕی ٨٠ هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو به‌سه‌ر هاوڵاتیان دا دابه‌ش ده‌كرێت، به‌كۆی گشتیش لەکەلار رۆژانە ٩٠ لیتر ئاو بۆ هەر تاکێک بەفیڕۆ دەچێت.
هۆكارى ئه‌م به فیڕۆچونهشى گه‌ڕانده‌وه بۆ "کۆنی و خراپی و هەروەها نۆژەن نەکردنەوەی تۆڕەکانی ئاوەوە".
لە بواری کشتوكاڵیشدا لە گەرمیان بەهەمان شێوە بە فیڕۆچونێکی زۆری ئاو هەیە، به‌شێوه‌یه‌ك شه‌ش ئه‌وه‌نده‌ى كه پێویسته، ئاو به زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان ده‌درێت.
موئەیەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاودێری گەرمیان، له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراى كردوه: بۆ هەر ١٠٠ دۆنمێک زەوی یەک ئینج ئاو بەسە، بەڵام لێرە ٧ ئینج ئاو بۆ هەر یەکێک لەو روبەرانە دابین کراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە شاره‌زایان هۆشدارى ده‌ده‌ن له خراپی به‌هه‌ده‌ردان و گلنهدانهوهى ئاوى ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تى كه ماوەی دو ساڵى لەسەر یەکه وشکەساڵی لە گەرمیان رادەگەیەنرێت و ئاوی سەرزەوی ناوچه‌كه‌ش بە رێژەی ٪٦٥ کەمی کردوە، ئەمە جگە لەوەی به‌وته‌ى به‌ڕێوبه‌رى ئاوی ژێر زه‌وی گه‌رمیان، زیاتر له ١٨٠٠ بیری نایاسایی لە ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا هه‌یه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان