دەنگ نێت
له ماوه‌ى 6 مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا 101 حاڵه‌تى خراپ به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى په‌یوه‌ندیكردن تۆماركراوه و وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: به‌راورد به پار ساڵ 34 حاڵه‌ت زیادیكردوه.
عه‌لى جه‌مال قه‌دورى، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له 6 مانگى سه‌رەتاى ئه‌مساڵدا 101 حاڵەتی خراپ به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى په‌یوه‌ندیكردن تۆماركراوه، به به‌راورد به پار ساڵ 34 حاڵه‌ت زیادى كردوه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: له كاتى لێكۆڵینه‌وه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت زۆربه‌ى ئه‌و تاوانانه‌ى كه كراوه به سیمكارتى بێناسنامه‌ی تۆڕەکانی مۆبایل كراوه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: له گه‌رمیان به‌ره‌نگارى بوینه‌ته‌وه و سیمكارتى بێناسنامه نافرۆشرێت، به‌ڵام له شار و شارۆچكه‌كانى تر‌ى عێراق ده‌هێنرێت و له گه‌رمیان بڵاوه‌ى پێده‌كرێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه، وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێم له ماوه‌ی رابردودا رێنماییه‌كى ده‌ركرد و رایگەیاند هه‌ر هاوڵاتیه‌ك كڕین و فرۆشتن به سیمكارتى بێناسنامه‌وه بكات، ده‌ستگیرده‌كرێت و روبه‌ڕوى یاسا ده‌كرێته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان