ده‌نگ نێت ـ محه‌مه‌د ئازاد
لێپرسراوی بەشی باخچەکان لە شارەوانی کەلار دەڵێت: رێژەی سەوزایی لە قه‌زاكه وه‌كخۆی ماوه‌ته‌وه كه ٧٪ـه.
ئارام نەجمەدین، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: رێژه‌ى سه‌وزایی له سنورى قه‌زاى كه‌لار وه‌كو پێشتره كه ٧٪ـه، سەرەڕای ئەوەی باخچەمان دروستکردوە كه روبه‌ره‌كه‌ى ٤ دۆنم دەبێت و ناوەندی شه‌قامه‌كانمان به روبه‌رى ۲ بۆ ۳ كیلۆمه‌تر سەوز کردوە، بەڵام زیادبونی رێژەی سەوزایی وەکپێویست نیە.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌م رێژه‌یه چۆن ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، ئارام نه‌جمه‌دین وتى: به دابه‌شكردنى كۆی روبه‌رى شاره‌وانى به‌سه‌ر روبه‌ره سه‌وزاییه‌كان رێژه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ك رێگه‌یه‌كى دیكه‌ش هه‌یه كه شاره‌وانى لە رێگەی ئامێرێکەوە هەر جێگەیەک سەوزایی بێت دیاری دەکات، بە گوێرەی ئەو دیاریکردنەش بێت رێژەی سەوزایی لە کەلار و دەوروبەری ۱٦٪ـه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ساڵانه هه‌ڵمه‌تى نه‌مام چاندنى جۆراوجۆر له كه‌لار ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌ر له ساڵی ٢٠١٩ دا هەڵمەتێک ئه‌نجام درا كه له میانه‌ى دا ١٠ هه‌زار نه‌مام چێنرا و چاوهڕێكرا به‌هۆیه‌وه رێژه‌ى سه‌وزایی ١٪ زیاد بكات.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارداهاتوی ژینگەی گەرمیان لە نێوان دو بڕیاردا
-
-
هەواڵهێشتا موچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج نەکراوە
-
-
هەواڵبریارێکی ئەنجومەنی وەزیران ناحیەی باوەنوری بەبێ سەرۆک هێشتوەتەوە
-
-
هەواڵبەدەمەوەنەهاتنی کۆمپانیا هۆکاری دواکەوتنی نەکردنەوەی ناوچەی نوێی پیشەسازیی رزگارییە
-
-
هەواڵکارەبای بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبونی گەرمیان لەلایەن حکومەتەوە وەرنەگیراوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان