دههنگ نێت
پاش بڕیاری کەمکردنەوەی نرخی رسوماتی گومرک، بەڕێوبەری مه‌رزی په‌روێزخان و به‌ڕێوبه‌رى گومرکی گەرمیان دەڵێن: بەوهۆیەوە جوڵەی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان بوەتە دو هێندە.
رۆژی 25ـى حوزەیرانی ئه‌مساڵ، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم نرخی رسوماتى گومرکی 171 کاڵای جۆراو جۆری کەمکردەوە، ئەمەش دوای ئەوەی بەشێکی زۆری بازرگانان به‌هۆی به‌رزیی نرخی رسوماتى گومركهوه رویان له دەروازەکانی عێراق ده‌کرد.
عەباس ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری دەروازەی پەروێزخان، بە رادیۆی دەنگی وت: ئێستا 50% جموجۆڵی بازرگانی له مهرزهكهمان زیادیکردوە، ئەگەر رێگە بە تێپەڕینی باری کاشیەکان بدرێت، ئه‌وا رێژه‌كه دەبێتە 80%.
ئه‌و باره كاشیانهى كه ئاماژه‌ى بۆ دا، زیاتر له 150 بارهه‌ڵگره و له بازگه‌ى چونه ژوره‌وه‌ى قه‌زاى خانه‌قین رێگه به چونیان بۆ ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق نادرێت.
لایخۆشیه‌وه به‌ڕێوبه‌رى گومرکی گەرمیان، باسی له‌وه‌كرد نزیکەی هەفتەیەکە جموجۆڵی بازرگانى له مه‌رزی په‌روێزخان لە 150 باری رۆژانەوه زیادی کردوە بۆ 300 بار.
هێمن نوری، بە رادیۆی دەنگی وت: بڕیارەکە سودی هەبوە، کاڵا هەیە 60% نرخی رسوماتى گومركهكهى کەمکراوەتەوە.
هاوکات ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: ئەم بڕیارە کاتیە. هه‌روه‌ك به‌ڕێوبه‌رى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان داوایكرد بڕیاره‌كه جێگیر بكرێت و ببێت به هه‌میشه‌یی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەبارەی داشکاندنی ٢٠٪ـی کرێی خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان رونکردنەوە دەدرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان