
دەنگ نێت
دادوەرێکی گەرمیان ئاشکرای دەکات ژن و پیاوێک سەردانیان کردوە و لەبەر هەژاری ویستویانە مناڵەکانیان بدەنە خانەی بەخێوکردنی مناڵان، بەڵام دوای هاوکارییکردنیان پێکەوە ماونەتەوە.
دادوەر؛ بورهان ئەحمەد، دادوەری داواکاری گشتی لە گەرمیان، لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە: “دوێنێ (٤ـی تەموزی ٢٠٢٢) ژن و پیاوێک لە بەر دەسکورتی هەواڵەی لام کرابوون لە جێگرایەتی داواکاری گشتی لە ڕزگاری داواکاریان نووسیبوو ناتوانن منداڵەکەیان بە خێو بکەن لە بەر هەژاری و دەیانەوێ ڕادەستی خانەی منداڵانیان بکەن”.
دەشڵێت: “دوای ئامۆژگاریان و هاوکاری مادیان و گرتنی خانوویەک بەکرێ بۆیان و دابینکردنی پێداویستی نێو ماڵ، ئەمڕۆ دوێنێ (٥ـی تەموزی ٢٠٢٢) لەگەڵ هەردو منداڵەکەیان لەو ماڵە بەفەزڵی خوا بەدڵی خۆش دەژین”.
دادوەر بورهان ئەحمەد، هەروەها نوسیویەتی: “چارەسەر هەندێکجار ئەبێ ئینسانی بێ نەک یاسایی”.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان: پرۆژەی رێگای گوندی سەید خەلیل لەسەر بودجەی ئێمە نییە
-
-
هەواڵلهمساڵدا 179 راوچی لە گەرمیان دهستگیركراون
-
-
هەواڵئەو کۆمپانیایەی جلی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکەی کەلار دروستکردوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵلە قوتابخانەیەکی کەلار جلی "کوالێتی خراپ" دەدرێتە قوتابی
-
-
هەواڵخاوهنى نوسینگهیهكى خانوبهره: بوارى خانوبهره لهگهرمیان زۆر سست بوه
-
زۆرترین بینراوەکان