دەنگ نێت
سوپای عێراق داوا دەکات بازگەیەکی سنوری گەرمیان بکرێت بە بازگەی هاوبەش و بەمەش لە کێڵگە نەوت و غازییەکانی سنورەکە نزیک دەبێتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رادیۆی دەنگی وت: شاندێکی فەرماندەیی پرۆسەکانی کەرکوکی سوپای عێراقی بە سەرۆکایەتی فەرماندەکە، سەردانی هێزەکانی پێشمەرگەی کردوە لە میحوەری کفری/ خورماتو و لە کۆبونەوەی دا لەگەڵ شاندێکی لیوای ١٦ـی هێزی پێشمەرگە، داوای کردوە بازگەی “مەفرەقی” نەوجول- قادرکەرەم کە لە دوای ٢٠٠٣ـوە بەدەستی پێشمەرگەوەیە، بکرێت بە بازگەیەکی هاوبەش.
رونیشیکردەوە: پێشمەرگە بەو داوایە رازی نەبوە و لەوبارەشەوە قسە و گفتوگۆ بەردەوامە.
بە وتەی سەرچاوەکە، لەکاتی جێگیربونی سوپا لەو بازگەیە، بە تەواوی نزیک دەبنەوە لە کێڵگە نەوتی و غازییەکانی سنورەکە، بە تایبەتی کێڵگەی غازی کۆرمۆر، کە شادەماری غازی سروشتی هەرێمی کوردستانە.
ئەم هەوڵەش تەریبە بە چەند هەوڵێکی تری سوپای عێراقی لە چەند رۆژی رابردودا کە ویستبویان بێنە نزیک کێڵگەی کۆرمۆر بەناوی کێوماڵ و لێکۆڵینەوە لە روداوی هێرشی موشەکی بۆسەر کێڵگەکە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان