ده‌نگ نێت
حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆی خەرجیەکانی بۆ سێکتەری رێگاوبان لە دەستپێکی کابینەی نۆیەم خستەڕو، لە كۆی پڕۆژەكانى رێگاوبان له ته‌واوى هه‌رێم، تەنها پارە بۆ 2 پڕۆژەى گه‌رمیان دابین کراوە.
خەرجیەکانی کابینەی نۆیه‌مى حکومەتی هه‌رێمى کوردستان بە کۆی گشتی 840 ملیار دینار بوە، زۆرنرین بڕی ئه‌م پاره‌یه‌ش بۆ سێکتەری رێگاوبان بوه كه بریتی بوه له: (392) ملیار دینار، ئه‌مه‌ش به‌پێی راگه‌یه‌نراوی خودى حكومه‌ت.
هه‌ربه‌پێی ئه‌و داتایانه، بودجەی دابینیکراو بۆ گەرمیان لە بوارى رێگاوبان دا تەنها 80 ملیار بوە کە 65 ملیاریان بۆ رێگه‌ى كه‌لار- سلێمانى خه‌رجكراوه و 15 ملیاریش بۆ پرۆژه‌ى رێگای کەلار- کفری.
واتا لە کۆی زیاتر لە 150 پڕۆژەی رێگاوبان لەم کابینەیهی حکومه‌ت دا، تەنها 2 پڕۆژەی رێگاوبان پارەیان بۆ تەرخانکراوە کە یەک پڕۆژەشیان تەواو کراوە.
بەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان، عه‌دنان خەلیل، بە رادیۆی دەنگی وت: ژماره‌یه‌كى زۆر پرۆژه‌ى رێگاوبانمان پێویسته له سنورى گه‌رمیان، كه خۆی له‌نێوان 150 بۆ 200 پرۆژه‌دا ده‌بینێته‌وه، كه بۆ ته‌واوكردنیان پێویستمان به 500 ملیار دینار ده‌بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارلاوازی دەستكەوتی خوێندن بۆچی؟
-
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوه‌كانى گه‌رمیانی یه‌كێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
زۆرترین بینراوەکان