ده‌نگ نێت
به‌شێك له مامۆستایان ره‌خنه له بانكى گه‌رمیان ده‌گرن به‌وه‌ى موچه‌كانیان له كاتى وه‌رگرتندا كه‌مى هه‌یه، به‌ڕێوبه‌رى بانكى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتى ئێمه‌دا نیه.
عومه‌ر عه‌بدولكه‌ریم، مامۆستا له قوتابخانه‌ى مه‌تینى بنه‌ڕه‌تى له قه‌زاى كه‌لار به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: "ئه‌و موچانه‌ى كه وه‌رى ده‌گرین له شه‌ده ههزارییهكاندا به‌رداوام كه‌مى هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌م مانه به كۆى مامۆستایانه‌وه 50 هه‌زارى كه‌م بوه".
وتیشى: هه‌مو مامۆستایان به ناچارى پاره كۆئهكهینهوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كهموكورتییهى كه هه‌یه پڕى بكه‌ینه‌وه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: بیانویه‌ك هه‌یه سه‌رۆكى لیژنه‌كان ناتوانن له بانك پاره‌كه بژمێرن.
له به‌رامبه‌ردا ئاریا ئه‌نوه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى بانكى گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: فه‌رمانبه‌ران رێگه‌یان پێدراوه ده‌توانن ئامێربهێنن و له ژێر كامێرادا حسابى ئه‌و پاره‌یه بكه‌ن كه وه‌ریده‌گرن، به‌ڵام پاره به بێ ژماردن رۆشته ده‌ره‌وه له بانك، ئێمه لێى به‌رپرسیار نین، چونكه ره‌نگه خۆى هه‌ڵه‌ى كردبێت له كاتى ژماردندا.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: كاتى خۆى سكاڵا هاتوه و نوسراویشمان كردوه، وه‌ڵامه‌كه‌شى ئه‌وه بوه ئه‌گه‌ر له ژێر كامێرادا ئه‌و پاره‌یه ژمێردرابێت و كه‌موكورتی هه‌بو، ئه‌وكات ده‌توانین قه‌ره‌بو و ئیجرائات بكه‌ین.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارلاوازی دەستكەوتی خوێندن بۆچی؟
-
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوه‌كانى گه‌رمیانی یه‌كێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
زۆرترین بینراوەکان