ده‌نگ نێت
پاش تێپه‌ڕینی دو رۆژ به‌سه‌ر روداوى هێرشكردنه سه‌ر ئۆتۆمبیلێكى مه‌ده‌نی له‌كه‌لار له‌لایه‌ن درۆنى توركیه‌وه، هه‌ریه‌كه له حكومه‌تى هه‌رێم و ئیداره‌ى گه‌رمیان هیچیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌وتوه.
پاش روداوی تەقاندنهوهى ئۆتۆمبێلێک لە قەزای کەلار له رێگه‌ى درۆنێكى توركیه‌وه كه بوه هۆی گیان له‌ده‌ستدانى 4 كه‌س و برینداربونى كه‌سێكى دیكه، تائێستا نه سەرۆکایه‌تی حکومەت و نه وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، نه ئیداره‌ى گه‌رمیان و قایمقامیه‌تى قه‌زاكه‌ش، هیچیان له‌سه‌ر روداوه‌كه نه‌وتوه و ئیدانه‌یان نه‌كردوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه له سه‌روبه‌ندى روداوه‌كه‌دا، جێگری سه‌رۆكى حكومه‌ت، قوباد تاڵه‌بانى، راگه‌یه‌نراوێكى له په‌ڕه‌ى خۆی له فه‌یسبوك بڵاوكرده‌وه دژ به "ده‌ستدرێژیكردن و به‌زاندنى سه‌روه‌ریی خاكی عێراق و هه‌رێمى كوردستان"، به‌بێ ئه‌وه‌ى له ناوه‌ڕۆكدا به رونى ئاماژه به هێرشه‌ى كه‌لار بكات.
هاوكات ئیداره‌ى گه‌رمیان كه به‌رزترین یه‌كه‌ى ئیداری ناوچه‌كه‌یه، له‌سه‌ر روداوه‌كه نه هیچی وتوه، نه هیچ زانیارییه‌كیشی خستوه‌ته‌ڕو.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ئیداره‌ى گه‌رمیان و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان له‌باره‌ى روداوه‌كه‌وه بێده‌نگیان كردوه و هیچ زانیارییه‌ك ناخهنهڕو، له كاتى روماڵكردنى هێرشه‌كه‌شدا رێگریه‌كى زۆریان له رۆژنامه‌نوسان كردوه و ته‌نانه‌ت ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌ره‌سته‌ى رۆژنامه‌نوسانیش دا گرتوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان