
دەنگ نێت
سەرۆکی لیژنەی باڵای تیپە میللیەکانی گەرمیان دەڵێت: مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی لە پۆستەکەی دوری خستوەتەوە، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتیش ده‌ڵێت: ئه‌و بابه‌ته هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى به‌وانه‌وه نیه و تیپه میللیه‌كان خۆیان هه‌ڵبژاردنیان كردوه.
سامان تاهیر، سەرۆکی لیژنەی باڵای تیپە میللیەکانی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەمڕۆ لە مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی کەسێکی دیکە لە شوێنی ئەو بە تەزکیە وەکو سەرۆکی لیژنەی باڵای تیپە میللیەکانی گەرمیان دانراوە.
وتیشی: ئەو پۆستە دەبێت بە هەڵبژاردن دیاریی بکرێت، بەڵام مەڵبەندی گەرمیان بە هەمو کۆمیتەکانیەوە و ناوەندی رێکخراوە دیموکراتیەکانی گەرمیان بوێری ئەوەیان نەبوە هەڵبژاردنێکی ئازادانە بەرامبەر من بکەن.
له‌جێگه‌ى سامان تاهیر، ئه‌یاد ئیبراهیم، وه‌كو سه‌رۆكى لیژنه‌ى باڵاى تیپه میللیه‌كان دانراوه.
سامان تاهیر باسی له‌وه‌كرد "ئەوەی کراوە کارێکی نایاساییە"، هۆکاری ئەو کارەشی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی کە ئەو لەگەڵ لاهوری شێخ جەنگییە.
له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى یه‌كێتى ره‌دی ده‌كاته‌وه ده‌ستوه‌ردانیان له‌و پرسه‌دا كردبێت.
میقداد شێخ به‌هادین، بۆ رادیۆی ده‌نگ وتى: هیچ لێدوانێك ناده‌م له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، تیپه میللیه‌كان خۆیان هه‌ڵبژاردنیان كردوه و به هه‌ڵبژاردنى خۆیان كردویانه، من ته‌نها كه‌سێكم ئیشوكارى سیاسی و رێكخستن ده‌كه‌م و ئه‌گه‌ر سبه‌ى پێویست بكات هاوكاریان بكه‌م حه‌زه‌كه‌م هاوكاری وه‌رزش بكه‌م، جگه له‌وه هیچ ئیشێكم به بابه‌ته‌كه نیه.
له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنیشه‌وه، وتى: ئه‌وه‌ى هه‌یه هه‌ندێك له تیپه میللیه‌كان خۆیان هاتن بۆ لامان، چونكه زۆربه‌یان یه‌كێتین و داوایان كرد هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، منیش پێموتن هه‌ڵبژاردن نه‌ریتی یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانه.
هه‌روه‌ك رادیۆی ده‌نگ بۆ وه‌رگرتنى قسه‌ى ئه‌وان په‌یوه‌ندی به ره‌حمان جه‌مال، لێپرسراوى ناوه‌ندى رێكخراوه دیموكراتیه‌كانى یه‌كێتى له گه‌رمیان كرد، به‌ڵام ئاماده نه‌بو لێدوان بدات و وتى: په‌یوه‌ندی به مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى یه‌كێتییه‌وه بكه‌ن. ئه‌گه‌رچی په‌یجی ئه‌و ناوه‌نده له فه‌یسبوك، له هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ى به‌و گۆڕانكارییه داوه.
لیژنه‌ى باڵاى تیپه میللیه‌كانى گه‌رمیان، سه‌رپه‌رشتى تیپه میللیه‌كانى بوارى وه‌رزشی تۆپی پێ ده‌كات له سنورى گه‌رمیان و هه‌ندێك ناوچه‌ى ده‌وروبه‌ر ده‌كات.

وێنه‌ى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆی دانانى سه‌رۆكى نوێی لیژنه‌ى تیپه میللیه‌كانى گه‌رمیان... سه‌رچاوه: په‌یجی ناوه‌ندى رێكخراوه دیموكراتیه‌كانى یه‌كێتى له گه‌رمیان
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان: پرۆژەی رێگای گوندی سەید خەلیل لەسەر بودجەی ئێمە نییە
-
-
هەواڵلهمساڵدا 179 راوچی لە گەرمیان ده‌ستگیركراون
-
-
هەواڵئەو کۆمپانیایەی جلی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکەی کەلار دروستکردوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵلە قوتابخانەیەکی کەلار جلی "کوالێتی خراپ" دەدرێتە قوتابی
-
-
هەواڵخاوهنى نوسینگهیهكى خانوبه‌ره: بوارى خانوبه‌ره له‌گه‌رمیان زۆر سست بوه
-
زۆرترین بینراوەکان