ده‌نگ نێت
بۆماوه‌ى زیاتر له ساڵێكه زه‌وى كه‌سوكارى زیندانیانى سیاسى له كه‌لار به‌شێوه‌ى "هه‌وایى" دابه‌شكراوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا به‌هۆى قه‌ره‌بو نه‌كردنه‌وه‌ى جوتیاران نهخشهكهى دانه‌به‌زیوه‌ته سه‌ر زه‌ویه‌كه، به‌پێى زانیارییه‌كانى رادیۆى ده‌نگیش حكومه‌ت ده‌یه‌وێت قه‌ره‌بوى جوتیاره‌كان نه‌كاته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له گفتوگۆدان.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه ده‌ست رادیۆى ده‌نگ كه‌وتوه، به‌رپرسانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سه‌ردانى گه‌رمیانیان كردوه به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى زه‌وى زیندانیانى سیاسى له كه‌لار، چونكه به‌پێى بریارێكى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، به‌پێى یاسا قه‌ره‌بو نایان گرێته‌وه و ده‌بێت ته‌نها رێكبخرێنه‌وه.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، تاوه‌كو ئێستا رون نیه ئه‌و زه‌ویانه رێكده‌خرێنه‌وه یاخود نا، چونكه ته‌واوى ئه‌و جوتیارانه‌ى كه زه‌وییه‌كانیان به‌ر زه‌وى زیندانیانى سیاسى كه‌وتوه، زه‌ویه‌كانیان گرێبه‌سته و تاپۆ نیه.
له‌به‌رامبه‌ردا، رادیۆى ده‌نگ په‌یوه‌ندى به شادیه حسێن به‌ڕێوبه‌رى گشتى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كشتو‌كاڵى گه‌رمیانه‌وه كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌كه‌ى به‌رده‌ست نه‌بو.
له نیسانى ساڵی رابردو، حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاری دا به پێدانى زه‌وی به كه‌سوكارى ئه‌نفال و زیندانیانى سیاسی له كه‌لار به شێوه‌ى هه‌وایی له‌سه‌ر روبه‌ری 618 دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی كه بڕیاره بكرێت به زه‌وی نیشته‌جێبون، له‌وكاته‌وه تائێستا نه زه‌ویه‌كان دابه‌شكراون و نه رێكاره‌كانى ئه‌و زه‌ویانه‌ش ته‌واو بوه.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارلاوازی دەستكەوتی خوێندن بۆچی؟
-
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوه‌كانى گه‌رمیانی یه‌كێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
زۆرترین بینراوەکان