ده‌نگ نێت
ژماره‌یه‌ك مامۆستا له كه‌لار به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه تایبه‌ته به سزادانیان به نههاتو "غیاب"، ئه‌وان باس لهوهدهكهن كه به‌هۆی بایكۆته‌وه سزا دران، به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى كه‌لاریش ده‌ڵێت: به‌هۆی بایكۆته‌وه نه‌بوه.
له تۆڕه كۆمه‌لآیه‌تیه‌كان، ژماره‌یه‌ك مامۆستا كۆپی نوسراوێكى په‌روه‌رده‌ى كه‌لاریان بڵاوكردوه‌ته‌وه تایبه‌ت به سزادانى ژماره‌یه‌ك مامۆستا به نه‌هاتن "غیاب دان"، وهكخۆشیان ده‌ڵێن: له‌پای بایكۆتكردنى ده‌وام به‌هۆی خه‌رجنه‌كردنى موچه‌كانیانه‌وه ئه‌م سزایه دراون.
له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار، عه‌داله‌ت لەتیف، بۆ رادیۆی ده‌نگ وتى: هیچ مامۆستایەکمان لە کاتی بایکۆت سزا نەداوە، بەڵام مامۆستایەک نەزانرێت بایکۆتی کردوە و هاوپیشە و خوێندکارەکانی لەدەوامبن، ئەوە لێپێچینەوەمان کردوە و بە نەهاتو "غیاب" هه‌ژمار كراوه.
وتیشی: رونکردنەوەمان دەبێت لەسەر ئەو بابەتە، چونکە ماوەی پێنج ساڵیشە هیچ مامۆستایەکمان لەبەر بایکۆتکردن سزا نەداوە.
له چه‌ند مانگى رابردودا ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى دوباره كێشه له خه‌رجكردنى موچه‌دا، ده‌ستیان دایه بایكۆتى ده‌وام، به‌وته‌ى ئه‌و مامۆستایانه، به هۆی ئه‌و بایكۆته‌وه په‌روه‌رده‌ى كه‌لار هه‌ستاوه به سزادانیان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان