
ده‌نگ نێت
دادوه‌رێكى گه‌رمیان ئیدانه‌ى ره‌فتارى ئه‌و پله‌داره ده‌كات كه له دادگاى سلێمانى ئه‌مڕۆ شه‌قی له ژنێك هه‌ڵدا و ده‌ڵێت: پێویسته رێکاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا بگیرێتەبەر.
دادوه‌ر: بورهان ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى داواكارى گشتى، له پۆستێكدا له هه‌ژمارى خۆی له فه‌یسبوك له‌باره‌ى روداوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی دادگاى سلێمانى و شهقههڵدانى پله‌دارێك له ژنێك، ده‌ڵێت: "دادوەر یان پۆلیس و ئاسایش ئەبێ خاوەن سنگێکی فراوان بن تەفەهومی باری دەروونی کەسوکاری کوژراو بکەن و لە هەرپەرچەکردارێکیان ببوورن، نەک شەقیان تێ هەڵدرێ وەکوو ئەمڕۆ ڕووی دا".
ده‌شڵێت: بەڕاستی ئەمە لەهەر کەس بوەشێتەوە نابێ لە پۆلیس و ئاسایش بوەشێتەوە.
ئه‌و دادوه‌ره جه‌ختیش ده‌كاته‌وه له‌وه‌ى "پێویستە ڕێکاری یاسایی بگیرێتەبەر و ئەو جۆرە کەسانە سزای خۆیان وەرگرن، جگە لەوەش نابێ حکوومەت بهێڵێ ئەو جۆرە کەسانە لەو سیلکەبن، چونکە ناوبانگی هەمووان لەکەدار ئەکەن".
ئه‌مڕۆ له‌كاتى به‌ڕێوه‌چونى دادگاییكردنى تۆمه‌تبارێكى دۆسیه‌ى كوشتنى "تارقی به‌قاڵ" له دادگاى سلێمانى، ئاڵۆزی دروست بو دواى ناڕه‌زایه‌تى ده‌ربڕینی خێزانى قوربانیه‌كه له هه‌نگاوێكى دادگا، به‌وهۆیه‌وه دادوه‌ر ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامى خێزانى قوربانیهكهى راگرت، له ده‌ره‌وه‌ى هۆڵی دادگاییه‌كه‌ش ئاڵۆزیه‌كه سه‌ریكێشا بۆ ئه‌وه‌ى پله‌دارێك به شه‌ق له خوشكێكى قوربانیه‌كه بدات.
تارقی به‌قاڵ، كاسبكارێكى سلێمانى بو، له ساڵی 2018، دواى رفاندنى له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه دواتر كوژرا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان: پرۆژەی رێگای گوندی سەید خەلیل لەسەر بودجەی ئێمە نییە
-
-
هەواڵلهمساڵدا 179 راوچی لە گەرمیان ده‌ستگیركراون
-
-
هەواڵئەو کۆمپانیایەی جلی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکەی کەلار دروستکردوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵلە قوتابخانەیەکی کەلار جلی "کوالێتی خراپ" دەدرێتە قوتابی
-
-
هەواڵخاوهنى نوسینگهیهكى خانوبه‌ره: بوارى خانوبه‌ره له‌گه‌رمیان زۆر سست بوه
-
زۆرترین بینراوەکان