
ده‌نگ نێت
دوابەدوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی بۆ خەرجکردنی 60 ملیار دینار به‌مه‌به‌ستى تەواوکردنی پرۆژه‌ى رێگای کەلار- ده‌ربه‌ندیخان، بەڵام بەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان ده‌ڵێت: كۆمپانیاكه رایگه‌یاندوه هه‌تا ئه‌و قه‌رزه‌ى له‌لای حكومه‌ته وه‌رنه‌گرنه‌وه، ده‌ست به‌كار ناكه‌نه‌وه.
عه‌دنان خه‌لیل، به رادیۆی ده‌نگى وت: هەوڵێکی باشە، بەڵام پێشوتریش بڕیاری لەو شێوەیە دراوە و هێشتاش پارە بۆ بەڵێندەر خەرج نەکراوە.
وتیشی: کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکە دەست ناکاتەوە به کارکردن، تەنانەت دوای بیستنی ئەم بابەتەش پێیان راگەیاندم کە ئەگەر پارەی نەختینەیان بۆ خەرج نەکرێت کە نزیکەی 2 ملیاری هه‌قی خۆیان پێنەدراوە و هه‌تا دڵنیایی تەواو وەرنەگرن لە خەرجکردنی ئەم پارەیە، ئەوان بەبڕیارێکی لەم جۆرە دەست بەکارکردن ناکەنەوە.
ئەمەش له‌كاتێكدایه پێشوتریش بڕیار له خه‌رجكردنى پاره بۆ پرۆژه ده‌ركرا، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بونى پاره‌ى نه‌ختینه‌وه، هێشتا به ته‌واوى ئه‌و پارانه خه‌رج نه‌كراوه، به‌وهۆیه‌شه‌وه كۆمپانیای جێبه‌جێكارى پرۆژه‌كه، كاره‌كانى بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى 3 مانگه راگرتوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان: پرۆژەی رێگای گوندی سەید خەلیل لەسەر بودجەی ئێمە نییە
-
-
هەواڵلهمساڵدا 179 راوچی لە گەرمیان ده‌ستگیركراون
-
-
هەواڵئەو کۆمپانیایەی جلی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکەی کەلار دروستکردوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵلە قوتابخانەیەکی کەلار جلی "کوالێتی خراپ" دەدرێتە قوتابی
-
-
هەواڵخاوهنى نوسینگهیهكى خانوبه‌ره: بوارى خانوبه‌ره له‌گه‌رمیان زۆر سست بوه
-
زۆرترین بینراوەکان