ده‌نگ نێت
چالاکوانان هه‌ڵمه‌تێكی فشاریان بۆ تەواوکردنی رێگاى کەلار سلێمانی دەستپێکردوە، بەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان باس لەوە دەکات ئەمساڵ جیاواز لە ساڵەکانی پێش‌و حکومەت هیچ بڕە پاره‌یەکی بۆ پرۆژه‌كه تەرخان نەکردوە.
ماوەی سێ مانگە بەشی دوەمی رێگای کەلار ده‌ربه‌ندیخان كه له باوه‌نور هه‌تا نزیك ده‌ربه‌ندیخانه، كاركردن تیایدا به ته‌واوى راگیراوه، پاش ئه‌وه‌ى کۆمپانیای جێبەجیکار دەستی لە کارکردن تێیدا هەڵگرتوە، سه‌رباری خراپی رێگاكه‌ش و رودانى چه‌ندین روداوى دڵته‌زێن، كه‌چى بودجە بۆ تەواوکردنی تەرخان ناکرێت. ئێستاش بۆ کارکردنەوە لە رێگاکە، هاوڵاتیان و چالاکوانان چ له شه‌قام و چ لە تۆڕه کۆمەڵایەتییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكى فشاریان ده‌ستپێكردوه و داواى تەواوکردنی دەکەن.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له‌كاتێكدایه كه حكومه‌ت به ته‌واوى كاركردنهوهى له پرۆژه‌كه پشتگوێخستوه.
بەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان، عه‌دنان خه‌لیل، بە رادیۆی دەنگی وت: هیچ پارەیەکمان بۆخەرج ناکرێت بۆ رێگاكه، ئەوەشی پێمان گەیشتوە تەنها شتێکی زارەکیە کە ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دابێت لەسەر تەرخانکاراوەکەی.
دەڵێت: ئەوەی هەیە ساڵانی پێش‌و ئهگەرچی نەختینەش نەبو، بەڵام رێژەیەکمان بۆ پرۆژه بۆ تەرخان دەکرا، بەڵام ئەمساڵ ئەوەش نەکراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایه پارساڵ بڕیاردرا بۆ تەواوکاری ئەو رێگایە بڕی 10 ملیار دینار خەرج بکرێت، هێشتا ملیارێک و 600 لیۆنى ئه‌و بڕه پاره‌یه بە بیانوی نەبونی نەختینەوه خەرج نەکراوە، كۆی تەواوکاری رێگاکەش بڕی 65 ملیار دینارى دیکەی پێویستە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان