ده‌نگ نێت
دواى به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رمیان ناڕه‌زایه‌تى هاوڵاتیانیش زیادى كردوه به‌رامبه‌ر مینى پاسى هێڵه‌كانى ناو شارى كه‌لار به‌هۆى نه‌كردنه‌وه‌ى فێنككه‌ره‌وه‌ى ئۆتۆمبێله‌كانیان، به‌ڕێوبه‌رى گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: تاوه‌كو ئێستا هیچ سكاڵایه‌ك نه‌هاتوه‌ته لاى ئێمه.
ئیدریس مسته‌فا، به‌ڕێوبه‌رى گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: "تاوه‌كو ئێستا هیچ سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌هاتوه‌ته لاى ئێمه تاوه‌كو به‌دواداچونى بۆ بكه‌ین".
وتیشى: ئه‌گه‌رچى سكاڵاش بێت و ناچاریان بكه‌ین به كردنه‌وه‌ى فێنككه‌ره‌وه نایكه‌نه‌وه، چونكه وه‌كخۆیان ده‌ڵێن هێڵه‌كانى ناوشار به به‌رده‌وامى هاوڵاتیان داده‌به‌زن و ماوه‌ى شوێنه‌كان نزیكن.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: به‌ڵام هێڵه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى شار پابه‌ندن به كردنه‌وه‌ى فێنككه‌ره‌وه بۆ هاوڵاتیان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەبارەی داشکاندنی ٢٠٪ـی کرێی خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان رونکردنەوە دەدرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان