
دەنگ نێت
ئەنجومەنی زانکۆی گەرمیان لەسەر نوسینی کۆمێنت، ٤ مامۆستای زانکۆکە دەداتە دادگا، سەرۆکی زانکۆکە ئاماژە بەوەدەکات لێدەگەڕێن یاسا و دادگا ئەو بابەتە یەکلا بکاتەوە.
دەستەی داکۆکی لە زانکۆ و پەیمانگاکانی گەرمیان، بڵاویکردوەتەوە: ئەنجومەنی زانکۆی گەرمیان لە دوای نوسینی کۆمێنت لەلایەن چەند مامۆستایەکی زانکۆکەوە، بڕیاڕیداوە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکات، بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتر بخاتەڕو.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، کێشەکە بەهۆی هەڵوێستی ئەو مامۆستایانەوە بوە بەتایبەت لە کاتی دابەشنەکردنی موچە و رەخنەگرتنیان لە شێوازی بەڕێوەبردنی زانکۆ و پرۆسەی خوێندنی زانکۆیی بوە.
لایخۆشیەوە سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، د. فەرهاد قادر، بۆ رادیۆی دەنگی ئاماژەی بەوەدا: وەکو زانکۆی گەرمیان کەسیان سزا نەداوە، بەڵکو ئەو بابەتەیان جێهێشتوە بۆ یاسا.
دەشڵێت: بەرێوبەرایەتی یاسایی زانکۆمان ئاگادار کردوەتەوە کە لەوبارەوە پەڕاوی یاسایی بکاتەوە و ئاراستەی دادگای بکات.
وتیشی: “رێکاری یاسایی و رێنمایی تایبەت هەیە بە هەڵسوکەوتی هەر مامۆستا و فەرمانبەرێک ئەگەر هاتو تەجاوزی کردە سەر کەسێک ناوزڕاندن و لەکەدارکردنی بەرامبەری تیابو لە دەرەوەی ئیداریات، دەکرێ لە رێگەی یاسا و دادگاوە ئەو بابەتە یەکلایی بکرێتەوە و هەر شتێکیش هەبێت لە رێگای ئیدارە و رێنمایی زانکۆوە لێپێچینەوە ناکەین بۆ ئەوەی وا لێکنەدرێتەوە کە زانکۆ کەس سزا بدات”.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان: پرۆژەی رێگای گوندی سەید خەلیل لەسەر بودجەی ئێمە نییە
-
-
هەواڵلهمساڵدا 179 راوچی لە گەرمیان دهستگیركراون
-
-
هەواڵئەو کۆمپانیایەی جلی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکەی کەلار دروستکردوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵلە قوتابخانەیەکی کەلار جلی "کوالێتی خراپ" دەدرێتە قوتابی
-
-
هەواڵخاوهنى نوسینگهیهكى خانوبهره: بوارى خانوبهره لهگهرمیان زۆر سست بوه
-
زۆرترین بینراوەکان