
ده‌نگ نێت
كۆمپانیای گازپرۆم رایگه‌یاند: له رۆژى جیهانى ژینگه‌دا هه‌ڵمه‌تێكى پاككردنه‌وه‌ى له‌و ناوچه‌یه ئه‌نجام داوه كه نزیكه به‌و كێڵگه نه‌وتیانه‌ى له گه‌رمیان كارى تێدا ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌نراوێكى كۆمپانیاكه‌دا كه وێنه‌ى بۆ رادیۆی ده‌نگ نێردراوه هاتوه: "کۆمپانیای گازپرۆم نێفت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە لە بلۆکی نەوتیی گەرمیاندا کار دەکات، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژینگەوە، هەڵمەتی پاککردنەوەی ناوچەکەی ڕاگەیاند، بە پاککردنەوەی شوێنی چالاکییەکانی کۆمپانیا لەلایەن کارمەندە خۆماڵی و بیانییەکانەوە".
باسی له‌وه‌شكردوه كۆمپانیاكه‌یان چوار تیمی به‌ناوى "تیمی سەوز"ـه‌وه پێكهێناوه كه لە 16 کارمەندی ناوخۆیی كۆمپانیاكه پێكدێن و به‌وته‌ى خۆی "رۆژانه له ئه‌ركدان بۆ پاراستنی ژینگە و سروشتی ناوچەی ئیش‌کردنی کۆمپانیا"، ئه‌مه سه‌رباری "دابینكردن و چاندنى درەخت و نەمام بۆ گونده‌كانى سنورەکە".
رۆژى 5ـى حوزه‌یران به رۆژى جیهانى ژینگه ده‌ستنیشان كراوه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه عێراق و هه‌رێمى كوردستان و به‌تایبه‌ت گه‌رمیانیش له‌و ناوچانه‌ن كه روبه‌ڕوى زۆر ئاله‌نگاریی ژینگه‌یی ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌تى پاش ئه‌وه‌ى دو ساڵی له‌سه‌ر یه‌ك ناوچه‌كه وشكه‌ساڵی گرتیه‌وه. پێشتریش وته‌بێژی ده‌سته‌ى ژینگه رایگه‌یاندبو، گه‌رمیان له‌و ناوچانه‌یه كه روبه‌ڕوى مه‌ترسی به بیابانبون ده‌بێته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان: پرۆژەی رێگای گوندی سەید خەلیل لەسەر بودجەی ئێمە نییە
-
-
هەواڵلهمساڵدا 179 راوچی لە گەرمیان ده‌ستگیركراون
-
-
هەواڵئەو کۆمپانیایەی جلی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکەی کەلار دروستکردوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵلە قوتابخانەیەکی کەلار جلی "کوالێتی خراپ" دەدرێتە قوتابی
-
-
هەواڵخاوهنى نوسینگهیهكى خانوبه‌ره: بوارى خانوبه‌ره له‌گه‌رمیان زۆر سست بوه
-
زۆرترین بینراوەکان