ده‌نگ نێت
بۆ ماوه‌ى 2 ساڵه له سنورى ئیداره‌ى گه‌رمیان وشكه‌ساڵیه و به‌شێك له گونده‌كانى سنوره‌كه روبه‌روى گرفتى كه‌م ئاوى بونه‌ته‌وه، به‌ڕێوبه‌رى ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: داواى بودجه‌یه‌كى فریاكه‌وتنمان كردوه كه خۆى له 1 ملیار و 600 ملیۆن دینار ده‌بینێته‌وه.
نه‌وزارد حه‌مید، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: "له ئیداره‌ى گه‌رمیان كۆبونه‌وه كراوه بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ى وشكه‌ساڵى له سنوره‌كه‌دا، ده‌رخسته‌مان پێشكه‌ش كردوه كه داواى بوجهیهكى فریاكه‌وتنمان كردوه خۆى له 1 ملیار و 600 ملیۆن دینار ده‌بینێته‌وه".
وتیشى: به‌شێك له‌و گوندانه‌ى ك كێشه‌ى كه‌م ئاوییان هه‌بو چاره‌سه‌ر كراون، به‌ڵام ئێستاش زیاتر له 40 گوند گرفتى بێ ئاوییان هه‌یه.
به‌هۆی وشكه‌ساڵی دو ساڵی له‌سه‌ر یه‌كه‌وه، ئاستى ئاوی ژێر زه‌وی كه سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كی ئاوی زۆربه‌ى گونده‌كانى گه‌رمیانه، به راده‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زیوه، ئه‌مه‌ش گونده‌كانى روبه‌ڕوى كێشه‌ى كه‌مئاویی كردوه‌ته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارلاوازی دەستكەوتی خوێندن بۆچی؟
-
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوه‌كانى گه‌رمیانی یه‌كێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
زۆرترین بینراوەکان