ده‌نگ نێت
ماوه‌ى زیاتر له 7 مانگ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر بڕیارێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ ته‌رخانكردنى 16 ملیار دینار بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى به‌شێك له پرۆژه راگیراوهكانى سنورى گه‌رمیان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ بره پاره‌یه‌ك نه‌گه‌شتوه‌ته گه‌رمیان.
مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم دواى سه‌ردانێكى بۆ گه‌رمیان له پێش ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ههڵبژرادنى په‌رله‌مانى عێراق، بریاریدا به خه‌رج كردنى بڕى 16 ملیار دینار بۆ به‌شێك له پرۆژه راگیراوهكانى سنوره‌كه، به‌ڵام وا زیاتر له 7 مانگ به‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه‌دا تێده‌په‌ڕێت تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك به گه‌رمیان نه‌گه‌شتوه.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه ده‌ست رادیۆى ده‌نگ كه‌وتوه، بریارى خه‌رج كردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه گه‌شتوه‌ته وه‌زاره‌تى دارایی، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك نه‌گه‌شتوه‌ته سنوره‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌وباره‌وه به رادیۆی ده‌نگى وت: روداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى په‌یوه‌ست به وه‌زاره‌تى دارایی له ده‌وامنه‌كردنى وه‌زیری دارایی و پاشان نه‌بونى پاره له بانكه‌كان دا، له‌و هۆكارانه‌ى ره‌وانه‌نه‌كردنى ئه‌و پاره‌یه‌ن.
ئه‌و پرۆژانه‌ى حكومه‌ت له‌و 16 ملیاره بودجه‌ى بۆ تهرخانكردبون، وه‌ك ئەنجومەنی وەزیران بڵاوییکردەوە، بریتی بون له: پرۆژه‌ى رێگاوبان، ئاوه‌ڕۆ، قیرتاوكردن، كاره‌با و دروستكردنى بینای قوتابخانه و بنكه‌ى ته‌ندروستى، وه‌ك له خشتهكهى خواره‌وه‌دا خراوه‌ته‌ڕو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان