ده‌نگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى سایلۆی گه‌رمیان هۆکاری وەرنەگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ رادیۆی دەنگ ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: دو هۆکاری هه‌یه.
کاروان رەئوف، به‌ڕێوبه‌رى سایلۆی گەرمیان به رادیۆی دەنگى وت: ئەمڕۆ کە گەنمی جوتیاران وەرنەگیراوە دو هۆکارى هه‌بو، یەکەمیان دەبێت لیستی ناوی جوتیارەکان لەوەزارەتى کشتوکاڵەوە بگەڕێتەوە، بەڵام درەنگ گەشتوەتە دەستمان، دوەمیان دەبێت لیژنەیەک لە بەغدادەوە دروست بکرێت بۆ ئەوەی عەیارهی قەپانەکانی سایلۆکە بکات.
وتیشی تا لیژنەکە نەگاتە گەرمیان و عەیارهی قەپانەکان نەکات ئێمە ناتوانین گەنمی جوتیاران وەرگرین.
ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مجار سایلۆی وه‌رگرتنى دانه‌وێڵه له گه‌رمیان كراوه‌ته‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرا ئه‌مڕۆ ده‌ست به پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى دانه‌وێڵه له جوتیارانى سنوره‌كه بكرایه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان