دەنگ نێت
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبەردەم تونێلی دەربەندیخان روداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ٢ ئۆتۆمبێل دا رویدا و ٥ کەس بریندار بون.
رێژەن بورهان، بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: پێنج کەس لە ئەنجامی روداوەکە برینداربون، چوار کەسیان سەرنشینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تویتا هایلۆکس بون و ئەوەکەی تریان شۆفێری ئۆتۆمبیلێکی مسیۆبوشی بارهەڵگر بوە.
لەبارەی هۆکاری روداوەکەوە وتی: بارهەڵگرەکە کە سەوزە و میوەی پێبوە، کۆنترۆڵی لە دەستداوە و لەبەردەم تونێلی دەربەندیخان دا خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبیلە توێتا هایلۆکسەکەدا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان