
دهنگ نێت
لەکاتێکدا حکومەت رێکاری داناوە بۆ ئاوی ماڵان و پێوەری بۆ داناون، کەچی هیچ رێکارێکی بۆ باخ و کێڵگە کشتوکاڵیەکان دانەناوە کە بە بەراورد بە ماڵان بڕێکی زۆر زیاتری ئاو بەکاردەبەن.
عهبدولموتهلێب رهفعهت، مامۆستاى زانكۆ و پسپۆڕی ئاو و ژینگه، له گفتوگۆیهكى كراوهى یەکەی چاودێریی حکومەتی خۆجێی گەرمیان ئاماژهى بهوهكرد: حکومەتی هەرێم بە پاساوی ئەوەی رێگری بکات لە بەهەدەردانی ئاو و کۆکردنەوەی یەکسانیانەی پارەی ئاو، هەستاوە بە جێبەجێکردنی پرۆژەی دانانی پێوەری ئاوی میکانیکی بۆ ماڵان.
باسی لهوهشكرد: لەکاتێکدا بەهەدەردان و بەکاربردنی ئاو لە کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵی دا زۆر زیاترە، کەچی بۆ ئەو بوارە رێکاری دانەناوە و بە بێ هیچ سنور و سانسۆرێک ئاو بەکاردێنن کە زۆربەشیان ئاوی ژێر زەوییە، بەڵام هاتوە پێوەری بۆ ماڵان کردوە بە مەرج، کە بەهەدەردان تیایدا لەچاو کەرتەکانی تر کەمترە.
هاوكات ههر لهو گفتوگۆیهدا، پێشنیازی ئهوه كرا ئەگەر حکومەت جیدییە لە رێگرییکردن لە بەهەدەردانی ئاو، لە کەرتەکانی تریش دا رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان: پرۆژەی رێگای گوندی سەید خەلیل لەسەر بودجەی ئێمە نییە
-
-
هەواڵلهمساڵدا 179 راوچی لە گەرمیان دهستگیركراون
-
-
هەواڵئەو کۆمپانیایەی جلی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکەی کەلار دروستکردوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵلە قوتابخانەیەکی کەلار جلی "کوالێتی خراپ" دەدرێتە قوتابی
-
-
هەواڵخاوهنى نوسینگهیهكى خانوبهره: بوارى خانوبهره لهگهرمیان زۆر سست بوه
-
زۆرترین بینراوەکان