دهنگ نێت
لە گەرمیان گومان لە هەبونی شوێنەوارێک دەکرێت و چەند هاوڵاتیەک ویستویانە دەستی بەسەردا بگرن، بەرێوبەری شوێنەواری گەرمیانیش دەڵێت: پاسەوان بۆ شوێنەوارەکە دابین کراوە.
ساڵح محهمهد سەمین، بەڕێوبەری شوێنەواری گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: لەماوەی پێشو دا ژمارهیهك هاوڵاتی چهند بەردێکیان هەڵکۆڵیوە بە گومانی ئەوەی پارچهى شوێنەواریین، دەستبەجێ ئاسایش گەیشتوهتە شوێنەکە کە گردی خڕکەنیە لە گوندی بێلولە و ماوەی 20 رۆژە پاسەوانی دەکرێت.
دەشڵێت: تیمێکی شوێنەواری گەرمیان و سلێمانی سەردانی شوێنهكهیان کردوە، جێگاکە خۆی شوێنەوارە، بەڵام پشتڕاست نەبوهتەوە کە ئەو بەردەی ویستراوه بدزرێت پارچهى شوێنهوارییه یان نا.
بهڕێوبهرى شوێنهوارى گهرمیان، باسی لهوهشكرد: داوایان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی شوێنەوارى ههرێم كردوه، بۆ ئهوهى رەزامەندیان پێبدات بهمهبهستى لێكۆڵینهوه كردن تیایدا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەبارەی داشکاندنی ٢٠٪ـی کرێی خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان رونکردنەوە دەدرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان