ده‌نگ نێت
بریکاری وەزیری تەندروستی هەرێم لەبارەی دامەزراندنی کارمەندانی به‌شى نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بەتوشبوانی کۆرۆنا له‌كه‌لار دەڵێت: پڕۆژەمان پێشکەش کردوە ژماره‌یه‌كیان بەشێوەی گرێبەست دابمەزرێن.
له سێ هه‌فته‌ى رابردودا دو جار کارمەندانی به‌شى نەخۆشخانەی قەڵای تایبه‌ت به كۆرۆنا له كه‌لار کە ژمارەیان زیاترە لە 100 كه‌س، گردبونه‌وه و دوای دامەزراندنیان کرد.
لەبارەی به‌ده‌مه‌وه‌هاتنى داواكه‌یانه‌وه، بریکاری وەزیری تەندروستی هەرێم، د. رەهێڵ فەرەیدون، به رادیۆی ده‌نگى وت: پڕۆژەیان پێشکەش کردوە و داوای دامەزراندنیان کردوە بۆ خۆبەخشەکان، بۆ ئه‌وه‌ى لەناوەندە تەندروستیەکان بەشێوەی گرێبەست دابمەزرێنەوە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا پرۆژه‌كه نێردراوه‌ته ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم و چاوەڕێی وەڵامی ئه‌وانن.
بریكارى وه‌زیری ته‌ندروستى هه‌رێم، له‌باره‌ى به‌ركه‌وته‌ى گه‌رمیان له دامه‌زراندن دا رونیكرده‌وه: پرۆژه‌كه به‌شێوه‌یه‌كه ئەگەر 100 کەس لە سنوری پارێزگای سلێمانی دابمەزرێت، 13 کەسی بۆ ئیدارەی گەرمیان دەبێت.
به‌شى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا پاش نه‌مانى نه‌خۆشی كۆرۆنا، بۆماوه‌یه‌ك داخرا و دواتر كرا به به‌شى هه‌ناویی نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار، كه ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانى خۆبه‌خش كارى تێدا ده‌كه‌ن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان