
دهنگ نێت
نزیکەی 90 دۆنم زەوی لە ناوچەیەکی قەزای کفری سیاج کراوە، بەرپرسی پۆلیسی شارەوانیەکانی گەرمیانیش دەڵێت: چاوەڕێی وەڵامی قایمقامی کفری و کشتوکاڵین لەسە ئەو بابەتە، هەردولاش ئامادەی قسە کردن نین.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، نزیكهى 90 دۆنم زەوی کشتوکاڵی لەو شوێنەی کە به ناوچەی ئاسنەکە لەقەزای کفری ناسراوە، سیاج كراوه، بهبێ ئهوهى رون بكرێتهوه. لهوبارهوه بەرپرسی پۆلیسی شارەوانیەکانی گەرمیان، ئاکۆ عومەر، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لەرێگە لیژنەکانمانەوە سەردانی ئەو شوێنەمان کردوە و ئێمە ناتوانین راستەوخۆ ئیجرائات بکەین.
وتیشی: هەریەک لەقایمقامی کفری و کشتوکاڵمان لەو بابەتە ئاگادار کردوهتەوە کە بزانین مۆڵەتدارە یان نا، چاوەڕێی وەڵامی ئەوانین.
رادیۆی دەنگ، بۆ بهدواداچونى ئهو پرسه، پەیوەندی بە قایمقامی کفری شەماڵ نامیقهوه كرد، بهڵام پەیوەندیەکهی بێ وەڵام بو.
هاوكات بەڕێوبەری کشتوکاڵی کفری، عهلی عهباس، له وهڵامى پهیوهندیهكى رادیۆی دهنگ دا وتى: "هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو بابەتە ناخەمەڕو، وەڵامی نوسراو بەنوسراو ئەدەمەوە".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان: پرۆژەی رێگای گوندی سەید خەلیل لەسەر بودجەی ئێمە نییە
-
-
هەواڵلهمساڵدا 179 راوچی لە گەرمیان دهستگیركراون
-
-
هەواڵئەو کۆمپانیایەی جلی بۆ قوتابیانی قوتابخانەکەی کەلار دروستکردوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵلە قوتابخانەیەکی کەلار جلی "کوالێتی خراپ" دەدرێتە قوتابی
-
-
هەواڵخاوهنى نوسینگهیهكى خانوبهره: بوارى خانوبهره لهگهرمیان زۆر سست بوه
-
زۆرترین بینراوەکان