ده‌نگ نێت
بۆ نزیكه‌ى مانگێك ده‌بێت هیچ پێداویستیه‌ك له هۆبه‌ى سیتى سكانى سه‌نته‌رى تیشكى كه‌لار نه‌ماوه و لێپرسراوێكى ئه‌و سه‌نته‌ره‌ش ده‌ڵێت: هۆكاره‌كه‌ى نه‌بونى بودجه‌یه.
كاروان محه‌مه‌د ره‌شید، لێپرسراوى كارگێڕیى سه‌نته‌رى تیشكى كه‌لار، به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: "بۆ نزیكه‌ى مانگێكه هیچ پێداویستیه‌ك له هۆبه‌ى سیتى سكانى سه‌نته‌ره‌كه‌مان نه‌ماوه، نه فیلم ماوه نه عه‌لاگه و نه ده‌رمانى پێویست له‌به‌رده‌سته، ناچارین فیلمه‌كان بۆ نه‌خۆش بخه‌ینه سه‌ر سیدى".
وتیشى: چه‌ند جارێك داوامان كردوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پاره‌ى پێویست له‌به‌رده‌ست نیه هیچمان نه‌كڕیوه و دۆخه‌كه‌ش هه‌روا ماوه‌ته‌وه.
ره‌وشى ته‌ندروستى ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كانى گه‌رمیان له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه روه‌و خراپبونه، ئه‌ویش به‌هۆی نه‌بونى بودجه و پاره‌ى پێویست.
هه‌ردوێنێش یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، راپۆرتێكى تێروته‌سه‌لى له‌باره‌ى كێشه‌ى نه‌مانى ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی له‌ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كانى گه‌رمیان بڵاوكرده‌وه، كه تیایدا ئاماژه به‌وه‌كراوه زۆربه‌ى ده‌زگامان به‌هۆی نه‌مانى ده‌رمانه‌وه روبه‌ڕوى ئیفلیج بون بونه‌ته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
زۆرترین بینراوەکان