ده‌نگ نێت
ئه‌و كرێكاره‌ى له بیرێكى كه‌لار گیری خواردبو، پاش ده‌رهێنانى بۆ نه‌خۆشخانه گوازرایه‌وه و دۆخی ته‌ندروستیشی جێگیر نیه و بێهۆشه و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه له‌ژێر چاره‌سه‌ر.
رزگار له‌تیف، جێگری به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار له‌كه‌لار، به رادیۆی ده‌نگى وت: دواى ئه‌وه‌ى كرێكارێك كه برینداربو له بیرێكى ئاوی كه‌لار هێنرایه نه‌خۆشخانه‌كه‌مان، ستافه‌كه‌مان ده‌ستبه‌جێ به‌ده‌میه‌وه چون و له‌ژێر چاره‌سه‌ردایه و دۆخی ته‌ندروستى جێگیر نیه و بێهۆشه.
به‌یانى ئه‌مڕۆ دوشه‌مه، كرێكارێك له‌كاتى پاككردنه‌وه‌ى بیرێكى ئاو له‌ناو دوكانى سه‌رتاشخانه‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كى سه‌ركه‌وتنى كه‌لار، بریندار بو و به‌وهۆیه‌وه گیری خواردبو.
به‌وته‌ى لێپرسراوى به‌رگرى شارستانى كه‌لار، ئیبراهیم محه‌مه‌د، كه بۆ رادیۆی ده‌نگ قسه‌ى كرد: چه‌ند كرێكارێك له‌و بیره كاریان كردوه، یه‌كێك له كرێكاره‌كان سه‌تڵێكى لێكه‌وتوه و به‌ر سه‌رى كرێكارێكى تر كه‌وتوه و به‌وهۆیه‌وه بوراوه‌ته‌وه و گیری خواردبو له‌ناو بیره‌كه.
رونیشیكرده‌وه: دواى كاركردنى تیمه‌كان به‌هاوكارى كرێكاره‌كان، توانرا ئه‌و كرێكاره ده‌ربهێنرێت و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتن كراوه.
كرێكاره‌كه ناوى ئه‌حمه‌د غهیدانه و ته‌مه‌نى 22 ساڵه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان