دهنگ نێت
دوای گردبونەوەى ناڕەزایەتی بەهۆی پێنەدانی موچەکانیان، بەشێکی مامۆستایانی زانکۆی گەرمیان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان راگەیاند، مامۆستایەکیش دەڵێت: نمرەی خوێندکاران نادەمەوە.
پاش تێپەڕینی نزیکەی 10 رۆژ بەسەر ئەو وادەیەی بۆ پێدانی موچەکانیان دانرابو، ئهمڕۆ مامۆستایانی زانکۆی گەرمیان لە پێش زانکۆکەدا گردبونەوەیان سازدا و داوای پێدانی موچەکانیان و بەرزکردنەوەی پلەکانیان کرد. هاوكات ههندێكیان بڕیاری بایكۆتیان داوه.
ئەحمەد حەبیب، مامۆستا لە بەشی بایۆلۆجی زانکۆی گەرمیان، به رادیۆی دهنگى وت: لە کۆی 19 مامۆستای ئەو بەشە، 16 مامۆستامان بڕیاری بایکۆتکردنی تاقیکردنەوەکانیان داوە کە بڕیارە رۆژانی داهاتو بەڕێوەبچێت.
باسی لەوەشکرد: چیتر قبوڵ ناکرێت ئەم دۆخە بەمشێوەیە بەردەوام بێت، ئێمهش لە بایکۆتکردن بەردەوام دەبین و بەشداری تاقیکردنەوە و لیژنەی تاقیکردنەوە ناکەین.
ئەوەشی خستەڕو: رەنگە کاتی تاقیکردنەوەکان وەکخۆی بێت و فێرخواز بەشداری بکات، چونکە بەشێکی زۆری ئامادەکاریەکان تەواو بون و پرسیاری تاقیکردنەوەکان نێردراون، بەڵام خۆم بڕیاری ئەوەم داوە کە هیچ نمرەیەک بەفێرخوازەکان نەدەمەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
زۆرترین بینراوەکان