دەنگ نێت
لیوای سێی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن، رایدەگەیەنێت ئەو ئەفسەرەی ئەم بەیانیە چوار کەسی لە چەمچەماڵ کوشت، خۆی رادەست نەکردوە و بە هەڵهاتو هەژمار کراوە.
لە راگەیەنراوێکی لیواکەدا هاتوە؛ “بەپێی بەڵگەنامەکان تۆمەتبار بە پێی ماددەی پێنج لە یاسای سزادانی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، ئەنجومەنی لێکۆڵینەوەی لەسەر پێکھێنراوە لە بەشی یاسای لیواکەیان، لەبەرئەوەی ناوبراو لە بەرواری ٢٥/٣/٢٠٢٢ چووەتە ڕیزی ھەڵھاتوان (هروب)ـەوە”.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوان لە کۆتایی مانگی ئادار دا فەرمانگەی یاساییان لە ئامادەنەبونی ئەو ئەفسەرە لەبەردەم دادگا و هەڵهاتنی ئاگادار کردوەتەوە.
ئەمەش دوای ئەوەهات کە خێزانی کوژراوەکانی روداوەکانی چەمچەماڵ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا فەرماندەی لیوای سێی بەرگری و فریاکەوتن (رەمەزان دێکۆنی)یان بەوە تۆمەتبار کرد کە ئەفسەرە بکوژەکەی داڵدە داوە.
سەرلەبەیانی ئەمرۆ، لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، پیاوێک بەناوی (حسێن ئەحمەد ساڵح) کە پلەی نەقیبە لە لیوای سێی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتنە، پاش هەڵکوتانە سەر ماڵی خەزوری، هاوسەر و برا و خوشک و برازایەکی هاوسەرەکەی کوشتوە و دوانی تریشی بریندار کردوە و پاشان هەڵهاتوە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارلاوازی دەستكەوتی خوێندن بۆچی؟
-
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوهكانى گهرمیانی یهكێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
زۆرترین بینراوەکان