ده‌نگ نێت
بەپێی ژماره‌یه‌ك پسوڵه‌ى گومركى مه‌رزی په‌روێزخان، پاره‌یه‌كى زۆر له باره‌كانى مه‌رزه‌كه وه‌رده‌گیرێت به‌ناوى "ئاوه‌دانكردنه‌وه"وه، به‌ڕێوبه‌رى مه‌رزه‌كه‌ش ئاماده نیه رونكردنه‌وه‌ى له‌باره‌وه بدات و ده‌ڵێت: بڕیاری وه‌زاره‌ته.
به‌پێی ژماره‌یه‌ك پسوڵه‌ى "37 ئەلیف" كه تایبەتە بە گومرک و له مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه ده‌رچوه، شۆفێرێک لە به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه‌ى بارێك پاشه‌ڕۆی نه‌وت دا، بڕی 880 هه‌زار دینار گومركی لێوه‌رگیراوه له‌ژێر ناوی 7 جۆری جیاواز دا، یەکێک لەوانهش "ئاودانکردنەوە"یە کە له به‌رامبه‌ری دا به بڕی 309 هەزار دینار پاره‌ى لێوه‌رگیراوه.
لە باره‌ى ئه‌وه‌ى مه‌به‌ست له‌م بڕگه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه چیه و تایبه‌ته به چ بوارێك و پاره‌كه‌ش ده‌چێته هیچ سندوقێكى تایبه‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌وه یان نا، رادیۆی ده‌نگ په‌یوه‌ندی به هێمن نوری، به‌ڕێوبه‌رى گومركی گه‌رمیانه‌وه كرد، به‌ڵام ناوبراو رایگه‌یاند: ناتوانێت "هیچ لێدوانێک بدات"، ته‌نها ئه‌وه‌ى وت كه گومرك و بڕه‌كه‌ى کاری وەزارهتە و لەسەرەوە بڕیاری لەسەر دراوە.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه خودی مه‌رزه‌كه له روى پێكهاته‌وه كێشه‌ى زۆری هه‌یه و هیچ سیمایه‌كى مه‌رزێكى نێوده‌وڵه‌تى نیه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ئه‌و رێگاوبانانهشى كه شاره‌كان ده‌گه‌یه‌نن به مه‌رزه‌كه، زۆر خراپ و نه‌گونجاون.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارلاوازی دەستكەوتی خوێندن بۆچی؟
-
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوه‌كانى گه‌رمیانی یه‌كێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
زۆرترین بینراوەکان