دهنگ نێت
لە سەر روباری سیروان پڕۆژەیەکی بازرگانی و گەشتیاری و نیشتەجێبون ئەنجام دەدرێت، وەبەرهێنانی گەرمیان دەڵێت: پڕۆژەکە رەزامەندی وەرگرتوە، بەوتەی سەرۆکی شارەوانی کەلاریش كهنارى روباری سیروان كراوهته پێنج بهشهوه و پڕۆژەی هاوشێوە بۆ بهشهكانى تریش ئەنجام دەدرێت.
هونەر مهحمود، بەڕێوبەری وەبەرهێنانی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: پڕۆژەکە پێکهاتوە لە پڕۆژەیەکی تێکەڵ کە گەشتیاری و بازرگانی و نیشتەجێبون دەگرێتەخۆ.
وتیشی: ئەو پرۆژەیە دراوە بەکۆمپانیایەک "بهبێ ئهوهى ناوى كۆمپانیاكه بهێنێت" و رەزامەندی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەرگرتوە و زەوی بۆ تەرخانکراوە، ئێستا له راییکردنی مامەڵە ئیداریەکانی دایە، بهوپێیهى پرۆژهمه ماوەی 4 ساڵی دهوێت بۆ تهواوكردنى.
لهبارهى بهشى یهكهكانى نیشتهجێبون، ئاماژهى بهوهكرد: 800 خانو لە خۆدەگرێت لەگەڵ ژمارەیەک شوقە، وتیشی: پرۆژهكه تایبەت نیە بە هیچ چین و توێژێکی دیاریکراو.
كهنارى روباری سیروان له بهرى كهلارهوه، کراوەتە پێنج بەشەوە، بۆ هەمو بەشهکانی دیکە پلان هەیە و داواکاری کراوە کە پڕۆژەی تیدا ئەنجامبدرێت، ئەمەش بەوتەی سەرۆکی شارەوانی کەلار.
ئەکرەم ساڵح بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: ئێستا تەنها یەک بەشی سەر روبارەکە دەکرێتە پرۆژە، بەڵام بەشێکی زۆر پرۆژەمان پێشکەش کراوە بۆ بەشەکانی دیکە و پلانی ئەوەمان هەیە.
وتیشی: ئەو پڕۆژانەی ئێمە پەسەندی دەکەین دەبێت پڕۆژەی تێكهڵاو "میکس" بن، بهو مانایهى پرۆژهى گەشتیاری و بازرگانی و نیشتەجێبون بن.
لە بارەی ئەوەی کە کارگە و خانوەکانی كهنارى روبارەکە چۆن مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت؟ سهرۆكى شارهوانى كهلار ئەوەی خستەڕو "هیچیان لەسەر روبارەکە نامێننەوە، خانوەکان قەرەبو دەکرێنەوە و کارگەکانیش شوێنی تایبەتیان لە ناوچەی پیشەسازی بۆ دابین دەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان