ده‌نگ نێت
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ده‌بێت به زوترین كات لایه‌نه‌كان رێكبكه‌ون و كابینه‌ى نوێی حكومه‌تى عێراقی پێكبێت، ئه‌مه‌ش له كۆنفرانسێكى جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری عێراق و ئێران جه‌ختی لێكرایه‌وه.
جینیفەر گاڤیتۆ، له‌و كۆنفرانسه‌كه‌دا كه له رێگه‌ى په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیه‌وه ئه‌نجام درا و رادیۆی ده‌نگ ئاماده‌ى بو، جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه پشتیوانى زو پێكهێنانى حكومه‌تى نوێی عێراقی ده‌كه‌ن، هۆشداریشی دا له‌وه‌ى: پێكنههێنانى حكومه‌ت، كاریگه‌ریی ده‌كاته سه‌ر سه‌قامگیریی و ئاسایشی وڵاته‌كه، هه‌روه‌ها ئامانجى سه‌ره‌كی هه‌ڵبژاردنیش شكست پێدێنێت.
له‌ته‌وه‌رێكى دیكه‌دا و له‌باره‌ى ناكۆكیه‌كانى حكومه‌تى ناوه‌ند و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌ت له بوارى وزه، گاڤیتۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: له كۆبونه‌وه‌كانیان دا له‌گه‌ڵ هه‌ردولا جه‌ختیان له‌وه‌كردوه‌ته‌وه كه پێویسته هه‌ردولا گفتوگۆ بكه‌ن و میكانیزێك بۆ رێككه‌وتن له‌باره‌ى كێشه‌كانیانه‌وه بدۆزنه‌وه.
له ئاماژه‌یه‌كیشدا بۆ پهرتبونى ده‌نگى كورد له ناوه‌ند، باسی له‌وه‌كرد: ئێمه پشتگیری یه‌ك ده‌نگی كورد ده‌كه‌ین.
پرسی مافه‌كانى مرۆڤ و ئازادی رۆژنامه‌وانى، یه‌كێكى دیكه بو له‌و ته‌وه‌رانه‌ى كه جێگری یاریده‌ده‌رى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا قسه‌ى له‌باره‌وه‌كرد و زۆرێك له رۆژنامه‌نوس و ده‌زگاكان له‌باره‌یه‌وه پرسیاریان كردبو، له‌باره‌یه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: له گفتوگۆكانماندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش جه‌ختمان له گرنگى ئازادی بیروڕا كرده‌وه و به‌یه‌كێك له پایه گرنگه‌كانى عێراقی ده‌زانین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
زۆرترین بینراوەکان