دهنگ نێت
له رۆژى رۆژنامهگهرى كوردیى دا، سهنتهرى میترۆ پرۆژهیهك بۆ بهگژاچونهوهى ههواڵی ساخته رادهگهیهنێت.
له راگهیهنراوێكى سهنتهرهكهدا هاتوه: بڵاوبونەوەی هەواڵ و زانیاری ساختە، هاندانی تونوتیژی لە رێی تۆرە كۆمەڵایەتییەكان، میدیای ئەلكترۆنی، یان بابەتی جۆراجۆر كە هانی رقوكینە دەدات لە كۆمەڵگا، تەنها مەترسی نییە بۆ سەر تاك و گروپێك، بەڵكو ئاڵانگارییەكی گەوریشە لەبەدەم ئازادی رۆژنامەگەری.
باس لهوهش دهكات بۆ روبهڕوبونهوهى ئهم مهترسیه، پرۆژهیهك رادهگهیهنن كه پشت به فێرخوازانى كۆلێژهكانی راگهیاندن و رۆژنامهوانى دهبهستێت.
دهقی راگهیهنراوهكه:
لە یادی 124 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردییدا
میترۆ پرۆژەیەك لە بارەی ساختە هەواڵ و زانیاری نادروست رادەگەیەنێت
بڵاوبونەوەی هەواڵ و زانیاری ساختە، هاندانی تونوتیژی لە رێی تۆرە كۆمەڵایەتییەكان، میدیای ئەلكترۆنی، یان بابەتی جۆراجۆر كە هانی رقوكینە دەدات لە كۆمەڵگا، تەنها مەترسی نییە بۆ سەر تاك و گروپێك، بەڵكو ئاڵانگارییەكی گەوریشە لەبەدەم ئازادی رۆژنامەگەری.
هەنگاوی یەكەمی رووبەرووبونەوەی ئەم پەتایە ( پەتای هەواڵی درۆ)، بە دروستكردنی هۆشیاریی لەسەر مەتەرسییەكانی ئەو دیاردەیە، دەستپێدەكات، بۆیە ئێمە پرۆژەیەك رادەگەیەنێت بۆ (بەرزكردنی ئاستی هوشیاری لە دژی بڵاوكرنەوەی زانیاری ناراست و نادروست لە هەرێمی كوردستان)، بە ئامانجی بڵاوكردنەوەی هۆشیاری گشتی لە رێگەی خولی هۆشیاری كە كچان و كورانی خوێنكاری بەشی میدیای زانكۆكان یان تازە دەچووەكان لە سەنتەری چالاكییەكانماندان هەم بۆ راهێنانیان هەم بەشێك دەبن لە پرۆژەكەمان.
هەنگاوی یەكەم : داوا لە خوێنكارانی زانكۆكانی پارێزگای سلێمانی دەكەین، ئەوانەی دەیانەوێت لە خولی هۆشیاری دژ بە زانیاری ساختەو چەواشەكاری لە هەرێمی كوردستان، بەشداربن.
یان لە رێگەی ئەم لینكەوە فۆرمی بەشداری پڕ بكەنەوە.
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSe6syfTQtRIpznT1qgnCKav-vvc1NrSJESyorYm7ePUT6jrAQ/viewform
یان لە رێگەی ئەم ئیمنەیلەوە سیڤییەكانتان بنێرن:
metrocenter2009@gmail.com
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بكە بە :
+9647708079999
+9647700004147
#كەمپینی_دژە_چەواشە
#حملة_ضد_التضليل
#Anti_disinformation_campaign
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەبارەی داشکاندنی ٢٠٪ـی کرێی خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان رونکردنەوە دەدرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان