ده‌نگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار ده‌ڵێت: ته‌نها 15%ـى ده‌رمانه پزیشكیه‌كان له نه‌خۆشخانه‌كه‌مان به‌رده‌سته، به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كفریش ده‌ڵێت: له سه‌رى مانگى ئایاره‌وه بێ ده‌رمان ده‌بن.
حارس محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: "له ئێستادا زۆربه‌ى ئه‌و ده‌رمانانه‌ى كه پێویسته له نێو نه‌خۆشخانه‌كه‌دا بونى نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هیچ بودجه‌یه‌ك نیه بۆ كڕینى".
وتیشى: له ئێستادا ته‌نها له %15 ده‌رمان له نێو نه‌خۆشخانه‌كه‌دا هه‌یه.
هاوكات سامان سه‌رتیپ، به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆخشانه‌ى گشتى شه‌هید خالد گه‌رمیانى له كفرى، له‌باره‌ى كێشه‌ى ده‌رمان و پێداویستی تاقیگه‌ییه‌وه، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له بودجه‌ى پار ساڵ برێكى باش پێداویستى تاقیگه‌ییمان خه‌زن كردوه، تا مانگى 5 كێشه‌یه‌كمان نابێت، به‌ڵام له‌وه به‌دوا كێشه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن.
بۆ ماوه‌ى زیاتر له 5 مانگه حكومه‌تى هه‌رێم هیچ بره بودجه‌یه‌كى به‌مه‌به‌ستى كڕینى ده‌رمان و پێداویستى تاقیگه‌یى بۆ نه‌خۆشخانه حكومیه‌كان له سنورى گه‌رمیان ته‌رخان نه‌كردوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان