ده‌نگ نێت
شارەزایەکی بواری کارگێڕی و ئابوری دەڵێت: فرۆشتنی غازی سروشتی بەبێ بەغداد وەکو بۆمبێکی چێندراوە بۆهەرێم.
پرسی هه‌نارده‌كردنى گازی سروشتى هه‌رێم بۆ بازاڕه‌كانى جیهان، بوه به بابه‌تێكى گه‌رم، ئه‌گه‌رچی پێدراوه‌كان ئاماژه به زه‌حمه‌ت بونى ئه‌م هه‌نگاوه ده‌كه‌ن به‌هۆی نه‌بونى ژێرخانى پێویست بۆ ئه‌م هه‌نگاوه و هه‌روه‌ها نه‌بونى بڕێكى ئه‌وتۆی به‌رهه‌مى گاز له هه‌رێم، به‌ڵام سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە سەردانەکەی بۆ تورکیا و بریتانیا، ئاماده‌یی خۆیانى بۆ فرۆشتنى گاز به ئه‌وروپا دوپاتكردوه‌ته‌وه.
بەرنامەی گفتوگۆی دەنگ، له ئه‌ڵقه‌یه‌كى دا میوانداریی شارەزای بواری کارگێڕی و ئابوری، کاروان حەمەساڵح-ى كردبو، بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، له میانه‌ى قسه‌كانى دا ئه‌و پسپۆڕه وتى: "نابێت پرسی غاز هاوشێوەی نەوت مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، گرنگترین شت دانوستانە لە گەڵ بەغداد، بە نەبونی ئەو هەنگاوە فرۆشتنی غاز زیانەکانی لە نەوت بۆ هاوڵاتیانی هەرێم زیاتر دەبێت و نەوەکانی داهاتوش توشی قەرزاری دەکات.
ئەو شارەزایە وتیشی: بۆ ئەم پرسە بەغدا به‌تەنها نیە و ئێرانی لە گەڵدایە، بۆیە دەبێت مامەڵەکردن به‌م دۆسیه‌وه لەگەڵ بەغداد رێکبخرێت لە پێش تورکیا، ئه‌گەر نا غاز دەبێتە دۆسیەیەکی مەترسیدار بۆ هه‌رێم، هاوشێوەی بۆمبێکی چێندراو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان: بۆ دەستپێکردنی پرۆژەی 'روناکی' چاوەڕێی وەڵامی هەولێر و سلێمانین
-
-
وتارداهاتوی ژینگەی گەرمیان لە نێوان دو بڕیاردا
-
-
هەواڵهێشتا موچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج نەکراوە
-
-
هەواڵبریارێکی ئەنجومەنی وەزیران ناحیەی باوەنوری بەبێ سەرۆک هێشتوەتەوە
-
-
هەواڵبەدەمەوەنەهاتنی کۆمپانیا هۆکاری دواکەوتنی نەکردنەوەی ناوچەی نوێی پیشەسازیی رزگارییە
-
زۆرترین بینراوەکان