ده‌نگ نێت
هونه‌ر فارس، په‌یامنێری كه‌ناڵی KNN له گه‌رمیان، ده‌ڵێت: به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ى قسه‌ى ژنه ئه‌نفالێك، له‌لایه‌ن كه‌ناڵه‌كه‌یه‌وه له‌سه‌ر كار ده‌ركراوه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا، هونه‌ر فارس نوسیویهتى: "دوای چاوپێکەوتنێکمان لەگەڵ (فهیمه كۆچه‌رى، كه ژنه كهسوكارێكى ئه‌نفالكراوه) لەدڵگەرمیی خۆی بەشێک لە تاوان و مەئساتەکانی میلەتی کوردی بۆ بێباکی یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی ئەم هەرێمە گەڕاندەوە و چەندین جار قەرزاری کردم کە قسەکانی وەک خۆی دانێم و نەیانسڕمەوە، بۆیە کەمتر لە ٣٠ چرکە لە قسەکانیم لە پەیجەکەی خۆم بڵاوکردەوە و دوای دوو کاتژمێر لە دانانی.. لەلایەن بەرپرسی بەشی پەیامنێرانی کەناڵەکەوە پێمڕاگەیەندرا کە من لەو کەناڵە نەماوم و چیتر ناتوانم لەوێ کار بکەم".
ئه‌و قسانه‌ى ژنه كه‌سوكاره‌كه‌ى ئه‌نفال ئاراسته‌ى مه‌سعود بارزانییه، قسه‌كانیش له كه‌ناڵی KNN بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و رۆژنامه‌نوسه له په‌یجی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌و تائێستا كه‌ناڵه‌كه له‌وباره‌وه رونكردنه‌وه‌ى بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان: بۆ دەستپێکردنی پرۆژەی 'روناکی' چاوەڕێی وەڵامی هەولێر و سلێمانین
-
-
وتارداهاتوی ژینگەی گەرمیان لە نێوان دو بڕیاردا
-
-
هەواڵهێشتا موچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج نەکراوە
-
-
هەواڵبریارێکی ئەنجومەنی وەزیران ناحیەی باوەنوری بەبێ سەرۆک هێشتوەتەوە
-
-
هەواڵبەدەمەوەنەهاتنی کۆمپانیا هۆکاری دواکەوتنی نەکردنەوەی ناوچەی نوێی پیشەسازیی رزگارییە
-
زۆرترین بینراوەکان