ده‌نگ نێت
ئەمڕۆ لەکاتی دەستبەکاربونیدا، بەڕێوبەرى ئاماری کفری روبەڕوی گرفت دەبێتەوە و ناهێڵرێت ده‌ستبه‌كار بێت، بەڕێوبەری ئاماری گەرمیانیش رونکردنەوە دەدات.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار، ئەمرۆ دوشه‌مه، بڕیار بو بەڕێوبەری نوێی ئاماری کفری دەستبەکاربێت، بەڵام لەکاتی دەستبەکاربونیدا روبەڕوی گرفت بوه‌تەوە و له‌لایه‌ن قایمقامیه‌تى قه‌زاكه‌وه رێگه نه‌دراوه ده‌ستبه‌كار بێت.
له‌مباره‌یه‌وه بەڕێوبەری ئاماری گەرمیان، حەیدەر شەمسوڵڵا، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: رەنگە کێشەکە بەهۆی بەدەست نەگەیشتنی پۆستەی نوسراوى دەستبەکاربونی ئەو بەڕێوبەرە بێت بۆ قایمقامیه‌ت.
له‌باره‌ى ئه‌و ده‌نگۆیه‌ى باس له‌وه ده‌كات قایمقامى قه‌زاكه رێگه‌ى نه‌داوه به ده‌ستبه‌كاربونى به‌ڕێوبه‌رى نوێی ئامارى كفری، حه‌یده‌ر شه‌مسوڵڵا وتى: ئاگاداری ئەوە نیم کە رێگری لێکراوە.
رادیۆی دەنگ بۆ وه‌رگرتنى قسه‌ى ئه‌وان له‌باره‌ى ئه‌م كێشه‌یه‌وه، پەیوەندی به قایمقامی قەزای کفریه‌وه كرد، بەڵام په‌یوه‌ندیه‌كه‌ى بێ وەڵام بو. هاوكات په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوبه‌رى نوێی ئاماری كفریشهوه كرد، به‌ڵام ئاماده نه‌بو له‌وباره‌یه‌وه لێدوان بدات.
هاوكات به‌ڕێوبه‌رى ئامارى گه‌رمیان، جەختی لەوە کرده‌وه هیچ کێشەیەک لە فەرمانی دەستبەکاربونەکەی به‌ڕێوبه‌رى نوێی ئامارى كفری دا نیە، "بۆیە ئەمڕۆ سەردانی ئیدارەی گەرمیانمان کرد، بەمەبەستی چارەسەر کردنی کێشەکە".
وتیشی: ئەمڕۆش دەستبەکارنەبێت، سبەینێ دەستبەکار دەبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان