ده‌نگ نێت
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: ویستی خودی حکومەتە کە مانگەکانی داهاتوش موچە بەو میکانیزم و سستیە دابەشبكات كه ئێستا هه‌یه.
بۆ هەریەک لە مانگه‌كانی شوبات و ئادار، دابەشکردنی موچە لەوادەی خۆیدا دواکەت و كه‌وته مانگه‌كه‌ى دواتر، هه‌روه‌ك نۆره‌ى دابه‌شكردنى موچه‌كه‌ش به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كان دا كراوه‌ته 20 رۆژ.
سه‌باره‌ت به‌م پرسه، بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامی لیژنةی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی کوردستان، باس له‌وه‌ده‌كات حكومه‌ت ده‌یه‌وێت ئه‌م میكانیزمه بۆ مانگه‌كانى تریش به‌كاربێنێت.
ئه‌و له میانەی بەرنامهی گفتوگۆی دەنگى رادیۆی ده‌نگ دا وتی: ویستێکی گەورە لە حکومەت بەدی دەکەین کە بەو جۆرە بەردەوام بن لەمانگەکانی داهاتوشدا.
وتیشی: ناتوانین بڵێین ئەوەی کە لەم دو مانگەدا پەیڕەو کراوە بۆ دابەشکردنی موچە کۆتا مانگە و مانگەکانی دیکە لەکاتی خۆیدا و بەچەند رۆژێک موچە دابەش دەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەبارەی داشکاندنی ٢٠٪ـی کرێی خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان رونکردنەوە دەدرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان