ده‌نگ نێت
دواى ئه‌وه‌ى نرخى كرێى گواستنه‌وه‌ى ناوشارى كه‌لار به‌هۆى گران بونى نرخى به‌نزینه‌وه له 500 دیناره‌وه كرا به 750 دینار، به‌ڕێوبه‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانى ئیداره‌ى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: هیچ سكاڵایه‌ك نه‌هاتوه بۆ لیژنه‌ى نرخاندن له ئیداره‌ى گه‌رمیان ئه‌مه به سه‌ربه‌خۆى شۆفێران خۆیان كردویانه.
بۆ ماوه‌ى زیاتر له 2 هه‌فته‌یه مینیى پاسه هێڵدارهكانى ناو شارى كه‌لار نرخى كرێى گواستنه‌وه‌یان له 500 دیناره‌وه كردوه به 750 دینار، هۆكاره‌كه‌شى بۆ گرانبونى نرخى به‌نزین ده‌گێڕنه‌وه، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ى به‌دواى خۆیدا هێناوه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به جۆرێك جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه یه‌كه ئیدارییه‌كان بێباكن له چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گرفته.
چۆمان ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانى ئیداره‌ى گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: "لیژنه‌ى نرخاندن له ئیداره‌ى گه‌رمیان كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه سكاڵابێت و شۆفێره‌كان سكاڵا بكه‌ن كه بۆیان ده‌رى ناكات، به‌ڵام هیچ سكاڵایه‌ك نه‌هاتوه بۆ ئه‌وه‌ى پێداچونه‌وه‌ى پێدا بكرێت به‌ڵكو سه‌ربه‌خۆیانه ئه‌مه كراوه".
وتیشى: لایه‌نى جێگیركردنى نرخه‌كان و رێگرى كردن له به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخ له‌لایه‌ن یه‌كه ئیدارییه‌كانى وه‌ك قایمقامیه‌ت و به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆ و سه‌ندیكاى شۆفێرانه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان سزای لە سێدارەدان بۆ باوکێک دەرچو کە کچەکەی خۆی کوشتوە
-
-
هەواڵزۆرینەی فەرمانگەکانی گەرمیان هێڵی تەلەفۆنیان نییە
-
-
بەرنامەتا چەند ئەنجامدەرانی تاوان دژ بە رۆژنامەنوسان لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت؟
-
-
بەرنامەژنانی خاوەنکار و ئاستەنگیەکانی بەردەمیان
-
-
بەرنامەیاسا چۆن رێگری لە توندوتیژی دژ بە ژنان دەكات؟
-
زۆرترین بینراوەکان