ده‌نگ نێت
ئەگەرچی هه‌فته‌ى رابردو وه‌زاره‌تى دارایی بڕیاری له كڕینی ئامێرێكى شكاندنى به‌ردی گورچیله دا، به‌ڵام تائێستا ئه‌و ئامێری سیتی سكانه نه‌كڕاوه كه ساڵێك به‌ر له ئێستا هه‌مان وه‌زاره‌ت بۆ ته‌ندروستى گه‌رمیان بڕیاری كڕینی دا، به‌ڕێوبه‌رى ته‌ندروستى گه‌رمیانیش هۆكاره‌كه‌ى دەگەڕێنێتەوە بۆ رێکاری ئیداری.
هه‌فته‌ى رابردو وه‌زاره‌تى دارایی فه‌رمانى دا به کڕینی ئامێرێکی شکاندنی بەردی گورچیلە بۆ تەندروستی گەرمیان، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ساڵی رابردو وه‌زاره‌ته‌كه فه‌رمانێكى هاوشێوه‌ى بۆ كڕینی ئامێرێكى سیتی سكان هه‌ر بۆ ته‌ندروستى گه‌رمیان ده‌ركرد، به‌ڵام تائێستا نه‌كڕاوه.
له‌وباره‌یه‌وه بەڕێوبەری گشتى تەندروستی گەرمیان، د. سیروان محه‌مه‌د، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: پاش سێ ساڵ لە مامەڵەکردن بڕیار درا بەکڕینی ئامێری شکاندنی بەردی گورچیلە لەلایەن وەزیری داریی هەرێمەوە، بەڵام تاوەکو پڕۆسەی تەندەرینی تەواو نەکرێت کە ماوەیه‌کی زۆری پێدەچیت، ئامێرەکەمان بەدەست ناگات.
هۆكارى ئه‌م ماوه زۆرهیشی گه‌ڕانده‌وه بۆ رێكاره ئیدارییه‌كان كه به‌وته‌ى خۆی رێکاری پرۆسەی تەندەرین کاتێکی زۆرتری پێدەچێت بۆ بەدەست گەشتنی ئەو ئامێرانەی بۆیان دابین دەکرێت.
هاوکات باسی لەوە کرد: خۆمان دەمانتوانی دوای چەند مانگێک لە پڕۆسەی تەندەرینکردنی، ئامێرەکە دابین بکەین، به‌ڵام ئەو دەسەڵاتەمان نیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان