ده‌نگ نێت
جارێكى دیكه كارمه‌ندانى كۆمپانیای كۆكهرهوهى خۆڵ و خاشاك له گه‌رمیان مانده‌گرن، شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: هۆكاره‌كه‌ى پێنه‌دانى موچه‌كه‌یانه.
به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان، به رادیۆی ده‌نگى وت: وه‌ك زۆر شوێنى دیكه، کارمەندانی كۆمپانیای كۆكهرهوهى خۆڵ و خاشاك له گه‌رمیان مانیان گرتوه، هۆکارەکەشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێنەدانی موچەکانیان لەلایەن کۆمپانیا به‌هۆی خەرج نەکردنی ئەو شایستانهى كه كۆمپانیا هه‌یه‌تى به‌لای حكومه‌ته‌وه.
هاوكات هێمن جەلال، سەرۆکی لیژنەی به‌دواداچونى پرۆسه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاک لە بەڕێوبەرایەتی گشتى شارەوانیهكانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ماوه‌ى 2 بۆ 3 رۆژه كرێكارانى كۆمپانیا مانیان گرتوه، هۆکارەکەشی وەکو جاران خەرجنەکردنی موچه‌كانیانه.
رونیشیكرده‌وه: به‌پێی گرێبه‌ستى نێوان شارەوانی و کۆمپانیای گەردین، هەمو سەری مانگێک ئێمە چەکێک بۆ کۆمپانیاکە دەکەین و کۆمپانیاکەش بۆ سەرفکردنی دەیباتە بانک، بانکیش بەهۆی نەبونی پارەوە موچەی وەزارەتەکانی پێ نادرێت، پارەشی پێنیە بۆ کۆمپانیا، ئەم پارەیەش لەسەر کۆمپانیا کەڵەکە بوە و ناتوانێت موچه‌ى كارمه‌نده‌كانى بدات، بۆیه ئه‌وانیش مانده‌گرن.
وتیشی: بەشێک لەکارمەندەکان تا ئێستە موچەی مانگی دو/ شوباتیان وەرنەگرتوە.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى بڕی ئه‌و پاره‌یه به مانگانه چه‌نده كه ده‌بێت بۆ كۆمپانیا خه‌رج بكرێت، هێمن جه‌لال رونیكرده‌وه: بەپێی مانگ دەگۆڕێت، هەندێكجار غەرامەی تێدەکەوێت، بەڵام بەگشتى سەروی 400 ملیۆن دینارە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە رزگاریی دارستانێکی دەستکرد دروستدەکرێت
-
-
هەواڵجێگای گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوان دەکرێتە مزگەوت
-
-
هەواڵپشکنینی DNA هۆکارێکە بۆ درەنگ یەکلابونەوەی تاوانەکانی کوشتن لە گەرمیان
-
-
هەواڵبەپێی "واقع حال" جوتیارانی کەلار قەرەبو دەکرێنەوە
-
-
هەواڵشارەوانیی رزگاریی لەبارەی گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵانەوە رونکردنەوە دەدات
-
زۆرترین بینراوەکان