ده‌نگ نێت
دوای شکاندنی ترافیک لایتی نزیك یاریگاى كه‌لار، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت: تاوەکو ئێستا 10 کەس به‌تۆمه‌تى به‌شداربون له‌و كاره، دەستگیر کراون.
دوای یاری نێوان یانەی شێروانە و یانەی سۆران له رۆژى پێنجشه‌مه‌ى رابردو، چه‌ند كه‌سێك په‌لامارى ترافیك لایتی نزیك یاریگای كه‌لاریان دا و به به‌رد و شه‌ق ترافیك لایته‌كان و كاميَراكانى چاودێری و گوڵۆپى روناكيةكانیان شكاند.
عەلی جه‌مال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لە ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و روداوه، 10 كه‌س به فه‌رمانى دادوه‌ر ده‌ستگیر كراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
به‌پێی گرته ڤیدیۆییه‌ك كه بڵاوبوه‌ته‌وه، زۆرینه‌ى ئه‌وانه‌ى په‌لاماری ترافیك لایته‌كان ده‌ده‌ن و ده‌یشكێنن، مێردمناڵن.
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان، جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه كه ده‌ستگیركراوه‌كان مناڵ و مێردمناڵن و ته‌مه‌نیان جیاوازه.
هه‌ر ئه‌مڕۆش هاتوچۆی گه‌رمیان له‌باره‌ى ئه‌و روداوه‌وه، راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاشكراى كرد: سكاڵاى له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه تۆمار كردوه كه ترافیك لایتهكانیان شكاندون و دادوه‌ریش فه‌رمانى گرتنى بۆ چه‌ند كه‌سێك له‌وانه ده‌ركردوه.
هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و ترافیك لایته، پاش ئه‌وه‌هات كه دواى ته‌واوبونى یاری نێوان یانه‌كانى شێروانه و سۆران كه به بردنه‌وه‌ى شێروانه به دو گۆڵی بێوه‌ڵام كۆتایی هات، هانده‌ران هێرشیان كرده سه‌ر یاریزان و تیمی ئیداریی یانه‌ى سۆران و پاسى گواستنه‌وه‌ى یاریزانانیان، به‌وهۆیه‌وه یاریزان و ده‌سته‌ى كارگێڕی یانه میوانه‌كه به ئؤتؤمبيلي گواستنه‌وه‌ى ته‌رم هه‌تا ده‌روازه‌ى كه‌لار بران و له‌وێ سوارى پاسه‌كه‌یان كران.
هه‌روه‌ك دوای یارییه‌كه‌ش له ده‌وروبه‌رى یاریگاكه ئاڵۆزی دروست بو و هانده‌ران ده‌ستیان به به‌رد وه‌شاندن كرد و دواتر هێزه ئه‌منیه‌كان بڵاوه‌يان پێكردن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلە رزگاریی دارستانێکی دەستکرد دروستدەکرێت
-
-
هەواڵجێگای گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوان دەکرێتە مزگەوت
-
-
هەواڵپشکنینی DNA هۆکارێکە بۆ درەنگ یەکلابونەوەی تاوانەکانی کوشتن لە گەرمیان
-
-
هەواڵبەپێی "واقع حال" جوتیارانی کەلار قەرەبو دەکرێنەوە
-
-
هەواڵشارەوانیی رزگاریی لەبارەی گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵانەوە رونکردنەوە دەدات
-
زۆرترین بینراوەکان