سەندیکای کرێکاران: هاتنی کرێکاری رۆژهەڵات و ئێران بۆ گەرمیان بەو رادەیە زۆر نییە
هەواڵ
08:09PM - 2026-11-09 , بینین : 17


رادیۆی دەنگ

بەشێکی بەرچاو لە کرێکارانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە گەرمیان کاردەکەن، سەرۆکی لقی گەرمیابلنی سەندیکای کرێکارانیش دەڵێت: بونی کرێکاری بیانی بەگشتی، کەمترە لەوەی یاسا دیارییکردوە.

عەدنان محەمەد، سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: هاتنی کرێکاری بیانی بەتایبەت رۆژهەڵاتی و ئێرانی، بەو شێوەیە نییە کە باسی لێوەدەکرێت، بەوەی کاریکردبێتە سەر کرێکاری ناوخۆیی.

وتیشی: بەپێی یاسا جێگیرکراوە کە شوێنکارەکان دەتوانن ٪٢٥ـی دەستی کاریان کرێکاری دەرەوەی عێراق بێت، بەڵام بونی کرێکارانی بیانی لە سنورەکەدا، ناگاتە ئەو رێژەیە.

لەبارەی ئەوەی تاچەند داتای کرێکاری بیانی لەسنورەکەدا بەردەستە، عەدنان محەمەد، هێمای بۆ ئەوەکرد: "داتایەکی وردمان بەردەست نییە، بەڵام رێژەکەش بەرز نییە".

↑