پێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
هەواڵ
10:52AM - 2026-10-26 , بینین : 36


رادیۆی دەنگ

بەپێی ئامارێكی كشتوكالی گەرمیان ئەمساڵ زیاتر لە ٦ هەزار دۆنم زەوی كراوە بە مەرەزە و پێشبینی بڕی بەرهەمی زیاتر لە ٤ هەزار تۆن برنج دەكرێت.

ستار عەلی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: بۆ ئەمساڵ ٦ هەزار و ٥٣٢ دۆنم روبەری زەوی چێنراومان بە مەرەزە هەیە كە هی ٦٤٦ جوتیارن لە ٥٢ گوندی جیاوازی سنورەكە.

دەشڵێت: پێشبینی دەكەین نزیكەی چوار هەزار و ٥٠٠ تەن بەرهەمی برنجمان هەبێت بۆ ئەمساڵ.

ساڵانی پێشوتر بەهۆی وشکەساڵیی و کەمبونەوەی ئاستی ئاوی روبار و چەمەکان، رێگە بە ئەنجامدانی مەرەزە نەدەدرا، بەڵام لەم ساڵانەی رابردودا و پاش زیادبونی رێژەی ئاو، مەرەزەکردن لە گەرمیان بە چڕی دەستیپێکردوەتەوە.

↑