بەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
هەواڵ
08:13PM - 2026-10-23 , بینین : 65


رادیۆی دەنگ

 لە ماوەی نۆ مانگی ئەمساڵدا نزیکەی ۲۰۰ سەرپێچیكار دەستگیركراون ئەمەش بەراورد بە ٩ مانگی ساڵی پار راوكردن زیادیكردوە.

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستانی گەرمیان لە ماوەی ٩ مانگی ئەمساڵدا ١٩٨ كەس كە بە تاوانی جۆراوجۆر دەستگیركراون لەوانەش راوكردنی ( ئاژەڵی كێوی، ماسی) و بڕینەوە دار، هاوکات لە ماوەی ٩ مانگی ساڵی رابردودا ١٧٧ سەرپێچیكار دەستگیركراون كە بە هەمان شێوە راوی نایاساییان ئەنجامدابو.

لەو بارەیەوە، هاشم عەلی، بەڕێوبەری بەشی راگەیاندنی پۆلیسی دارستانی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: رۆژانە راوكردن هەیە و ئەم كردارە لە كۆنەوە هەیە و رۆژانە سەرپێچیكار دەستگیردەكەین.

وتیشی: بەردەوام كار لەسەر دەستگیركردنی ئەو كەسانە دەكەین كە بە نایاسایی راودەكەن.

↑